کۆنگرێسی ئەمەریکا
11   کاتژمێر پێش ئێستا 52 جار خوێنراوەتەوە

کۆنگرێسی ئەمەریکا بەتەواوی سزاکانی سەر سوریای هەڵگرت

ناوەندی هەواڵ

کۆنگرێسی ئەمەریکا بە فەرمی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی یەکجارەکی "یاسای قەیسەر"ی پەسەند کرد، ئەم بڕیارە کە لە چوارچێوەی ستراتیژی بەرگریی ئەمەریکادا بە دەنگی 77 سیناتۆر پەسەند کرا، دەرگا بۆ گەڕانەوەی وەبەرهێنانی بیانی و ئاوەدانکردنەوەی سوریا دەکاتەوە.

یاسای قەیسەر کە لە ساڵی 2019 و لە سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی ڕژێمی پێشووی سوریا سەپێنرابوو، کۆسپێکی گەورە بوو لە بەردەم سیستەمی بانکی و ئابووریی سوریادا. 

دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنی نوێنەران پڕۆژەکەی پەسەند کرد، ئێستا چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکی ئەمەریکا واژۆی لەسەر بکات بۆ ئەوەی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هاوكات حکومەتی سوریا پێشوازی لەبڕیارەکە کردووە، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا  ڕایگەیاندووە، "ئەو هەنگاوە ئاسۆیەکی نوێ بۆ هاوبەشی لەگەڵ جیهان دەکاتەوە و سوپاسی ئەنجومەنی پیران دەکەین بۆ پشتیوانییان لە گەلی سوریا".

جین شاهین، سیناتۆری دیموکراتی ئەمەریکی بڕیارەکەی بە "هەنگاوێکی یەکلاکەرەوە" وەسف کرد بۆ کۆتاییهێنان بە نەهامەتییەکانی گەلی سوریا.

ئەو گۆڕانکارییە خێرایانە دوای زنجیرەیەک دیدار دێن لە نێوان دۆناڵد ترەمپ و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریا، دوای ئەوەی لە مانگی ئایاردا لە کەنداو دیداریان هەبوو، لە 10ی تشرینی دووەمدا شەرع لە کۆشکی سپی پێشوازی لێکرا.

  بەپێی ڕاپۆرتەکانی بانکی نێودەوڵەتی، سوریا پێویستی بە زیاتر لە 216 ملیار دۆلارە بۆ پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە، کە پێشبینی دەکرێت هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزایانە ببێتە هۆی بووژانەوەی ئابووری و دەستپێکردنی ئەو پرۆسەیە.

  • قۆناغێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌ڕێوه‌یه‌... ئه‌وروپا ئاماده‌باشیى سه‌ربازییان گرته‌به‌ر

  • کۆنگرێسی ئەمەریکا بەتەواوی سزاکانی سەر سوریای هەڵگرت

  • روسیا لە ساڵی 2025 دا زیاتر لە 300 شار و شارۆچکەی لە ئۆکرانیای داگیرکردووە

  • لافاوەکەی چەمچەماڵ حکومەت و حزبی لە ماسکی خۆیان هەڵماڵی

  • مەزڵوم عەبدی: نیگەرانین لە هێرشكردنە سەر سەربازانی ئەمریكا و سوریا

  • ڕۆژنامه‌نوسێكى تورك هه‌موو شتێك له‌باره‌ى دیداره‌كه‌ى ئۆجه‌لانه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

  • پڕۆژەی ئۆجەلان لەژووری ئۆپەراسیۆنی واشنتۆن‌و ته‌لئه‌بیب

  • هۆکاری زانستی لافاوەکەی چەمچەماڵ

  • ئه‌مریكا بڕیارێكى قورس دژى عێراق ده‌دات.. داواكاریه‌ك ئاراسته‌ى وه‌زیرى جه‌نگ ده‌كرێت

سەرەکی