3   کاتژمێر پێش ئێستا 2228 جار خوێنراوەتەوە

سوودانى سێ ملیار دینار بۆ چه‌مچه‌ماڵ ته‌رخانده‌كات

حکومەتی عێراق بڕی سێ ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕش کە بەر لافاو کەوتوون تەرخان دەکات، بەرپرسێکی باڵا دەڵێت، باوەڕمان بەو کۆمیسیۆن و لیژنەیە نییە کە پێکهێنراوە، خۆمان لەڕێگەی لیژنەی خۆمانەوە پارەکە خەرجدەکەین.

محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی پێکهێنابوو بۆ لێکۆڵینەوە لەلافاوەکەی چەمچەماڵ و هەڵسەنگاندن بۆ زەرەرو زیانەکان، بەکردەیی سەردانی ناوچەکەیان کردو ڕاپۆرتێکیان ئامادەکرد.

لەڕۆژانی ڕابردوودا بەدواداچوونێك كراو كه‌ ئایا لیژنەکە بەچیگەیشتووە، چیدەکات بۆ چەمچەماڵ و تەکیەو شۆڕش و پیرەمەگروون، بەڵێندراوه‌ لەحکومەتی عێراق، وتیان بڕی سێ ملیار دینارمان تەرخانکردووە، نووسراوی خەرجکردنی پارەکەشمان کردووەو لەسبەیەوە کاری لەسەردەکرێت و لەڕۆژانی داهاتوودا پارە دەنێردرێت.

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق وتوویه‌تى، "پارەکە بۆ نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی ئەو ناوچانەیە بەر لافاو کەوتوون، هەمووی چاکدەکەینەوە، وەکو پردو ڕێگه‌و پڕۆژەکانی حکومەت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە باوەڕمان بەو کۆمیسیۆن و لیژنەیە نییە کە پێکهێنراوە، خۆمان ناوەندی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانمان هەیە سەر بەوەزارەتی ناوخۆیە، ئەوان بەکارەکە هەڵساون، پارەکەش لەڕێگەی ئەوان خەرجدەکرێت".

بەهۆی ئەوەی لەکوردستان هیچ فەرمانگەیەکیان نییە، دەبێت بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی کوردستان پارەکە خەرجبکرێت‌و پڕۆژەکە جێبەجێبکرێت.

  • له‌سلێمانى هیچ مه‌راسیمێك به‌هۆى سه‌رى ساڵه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ناچێت

  • یه‌كێتیى زانایان فتوایه‌ك له‌باره‌ى وه‌رگرتنى قه‌ره‌بوو بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • هێزێكى عێراق 18 كه‌س له‌سلێمانى‌و دهۆك ده‌ستگیرده‌كات

  • سوودانى سێ ملیار دینار بۆ چه‌مچه‌ماڵ ته‌رخانده‌كات

  • دوو کەس بەهۆی غازی سۆپاوە لە مێرگەپانی سلێمانی گیانیان لەدەستدا

  • له‌دوورگه‌ى كریتى یۆنان سه‌دان کۆچبەر له‌خنكان ڕزگارکران

  • بودجەی بەرگری ئەمریكا پەسەندكرا

  • 651 ئۆتۆمبێل له‌چه‌مچه‌ماڵ‌و شۆڕش ته‌كیه‌ زیانیان به‌ركه‌وتوه‌

  • ترەمپ قەدەغەی گەشتی سەر وڵاتان فراوانتر دەکات‌و سووریاش دەگرێتەوە

سەرەکی