3   کاتژمێر پێش ئێستا 2454 جار خوێنراوەتەوە

هێزێكى عێراق 18 كه‌س له‌سلێمانى‌و دهۆك ده‌ستگیرده‌كات

ئەمڕۆ فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق دەستگیرکردنی 18 کەسی بیانی ئاسیایی ڕاگەیاند کە هەوڵیاندابوو بەشێوەیەکی نایاسایی لەشارەکانی دهۆک‌و سلێمانی بێنە نێو هەرێمی کوردستانه‌وه‌.

 هاووڵاتییانی بیانی لەسووریاو ئێرانەوە هەوڵدەدەن خاڵە سنوورییەکان ببڕن‌و بێنە ناو هەرێمی کوردستان لەوێشەوە برۆن بۆ خوارووی عێراق، بەڵام بەشێکی زۆریان لەلایەن پاسەوانی سنوور یان کارمەندانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیردەکرێن.

فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی ئەرکەکانی پاسەوانی سنوور بۆ بەرەنگاربوونەوەی کەیسەکانی دزەکردن و قاچاخچێتی، مەفرەزەکانی لیوای سنووری یەکەم و سێیەم و 21ەم، لە ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا، توانیان 18 دزەپێکەری بیانی بە ڕەگەزنامەی ئاسیایی دەستگیربکەن.

لەڕاگەیه‌نراوەکەدا هاتووە، ئەوکەسانە هەوڵیاندابوو بەشێوەیەکی نایاسایی سنوورە ئیدارییەکانی پارێزگاکانی دهۆک‌و سلێمانی ببڕن، ئێستا ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر دەستگیرکراوان گیراوەتەبەر.

  • له‌سلێمانى هیچ مه‌راسیمێك به‌هۆى سه‌رى ساڵه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ناچێت

  • یه‌كێتیى زانایان فتوایه‌ك له‌باره‌ى وه‌رگرتنى قه‌ره‌بوو بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • هێزێكى عێراق 18 كه‌س له‌سلێمانى‌و دهۆك ده‌ستگیرده‌كات

  • سوودانى سێ ملیار دینار بۆ چه‌مچه‌ماڵ ته‌رخانده‌كات

  • دوو کەس بەهۆی غازی سۆپاوە لە مێرگەپانی سلێمانی گیانیان لەدەستدا

  • له‌دوورگه‌ى كریتى یۆنان سه‌دان کۆچبەر له‌خنكان ڕزگارکران

  • بودجەی بەرگری ئەمریكا پەسەندكرا

  • 651 ئۆتۆمبێل له‌چه‌مچه‌ماڵ‌و شۆڕش ته‌كیه‌ زیانیان به‌ركه‌وتوه‌

  • ترەمپ قەدەغەی گەشتی سەر وڵاتان فراوانتر دەکات‌و سووریاش دەگرێتەوە

سەرەکی