3   کاتژمێر پێش ئێستا 1622 جار خوێنراوەتەوە

له‌دوورگه‌ى كریتى یۆنان سه‌دان کۆچبەر له‌خنكان ڕزگارکران

پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان، ڕزگارکردنی 539 کۆچبەری ڕاگەیاند کە بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ هەینی لەباشووری دوورگەی کریت لەدەریای ناوەڕاستدا گیریانخواردبوو لەسەر بەلەمێکی کەشتیوانی.

وتەبێژی پاسەوانی کەناراوەکان بەئاژانسی فرانس پرێسی وتووه‌، لەڕێگەی بەلەمێکی دەوریەی سەر بەدەزگای پاسەوانی سنوورو کەناراوەکانی ئەوروپا (فرۆنتێکس) لەنزیک دوورگەی گاڤدۆس کە نزیکەی 30 کیلۆمەتر لەکەناراوەکانی کریتەوە دوورە، ڕزگارکراون.

پاسەوانی کەناراوەکان ڕاشیگەیاندووە، کە لەنێو ئەو کۆچبەرانەدا خەڵکی بەنگلادیش، پاکستان، میسر، ئێریتریا، سۆماڵ، سودان‌و فەڵەستینیش هەن.

وتەبێژەکە ئاماژەی بەوەشداوه‌، بڕیاره‌ كۆچبه‌ره‌كان بگوازرێنەوە بۆ شاری ڕێتیمنۆ لەدوورگەی کریت.

بەپێی یاساو رێکارەکانی یەکێتیی ئەوروپا، هەموو ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ پشکنینی پزیشکییان بۆ دەکرێت پێشئەوەی داواکاری مافی پەنابەرییان لەبەرچاوبگیرێت.

له‌م وه‌رزه‌دا کۆچبەران هەوڵدەدەن لەلیبیا بگەنە دوورگەی کریتی یۆنان بەمەبەستی چوونە ناو سنووره‌كانی یەکێتی ئەوروپا.

  • له‌دوورگه‌ى كریتى یۆنان سه‌دان کۆچبەر له‌خنكان ڕزگارکران

  • بودجەی بەرگری ئەمریكا پەسەندكرا

  • 651 ئۆتۆمبێل له‌چه‌مچه‌ماڵ‌و شۆڕش ته‌كیه‌ زیانیان به‌ركه‌وتوه‌

  • ترەمپ قەدەغەی گەشتی سەر وڵاتان فراوانتر دەکات‌و سووریاش دەگرێتەوە

  • ئەمساڵ زیاتر لە شەش هەزار کەس لە هەرێمەوە کۆچیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا کردووە

  • تەم و مژى چڕ گەشتە ئاسمانییەکانى ڕاگرت

  • ئێران تەنها 8 فڕۆکەی کاردەکات‌و پاره‌یه‌كى زۆریش قەرزداری بەغداو نەجەف‌و ئیستانبوڵه‌

  • 8.2 ملیۆن ئۆتۆمبێلی تایبەت لەعێراق‌و هەرێم هەن.. هەر شەش کەس ئۆتۆمبێلێكى بەردەکەوێت

  • قه‌ندیل ناسنامه‌ى شه‌ش گه‌ریلاى ئاشكراكرد

سەرەکی