كه‌ى شه‌وى یه‌ڵدایه‌؟
2   کاتژمێر پێش ئێستا 2772 جار خوێنراوەتەوە

كه‌ى شه‌وى یه‌ڵدایه‌و ده‌بێته‌ درێژترین شه‌وى ساڵ؟

سالار حاجی عەلی شارەزا لەبواری کەشناسی‌و فەلەکناسی ڕایگەیاند، لەباکوری گۆی زەوی،شەوی 21ی کانوونی یەکەم، وەرزی زستان بەفەرمی دەستپێدەکات.

ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى فه‌له‌كناسى له‌ڕێگه‌ى ئیراده‌ میدیاوه‌ زانیاریى ئاشكراكردو وتى، "بەپێی زانستی فەلەکناسی، دەستپێکردنی وەرزی زستان لەباکوری گۆی زەوی گۆڕینی وەرزی پایز بۆ زستانە، ئەو ڕووداوە (کە پێی دەوترێت انقلابی زستان) لەکاتژمێر 18:3ی شەوی 21ی کانوونی یەکەم ڕوودەدات، لەمساتە فەرمییانەدا، پایز کۆتایی دێت‌و زستان دەستپێدەکات.

ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه‌، "بەڵام لەبەرئەوەی ئەم ڕووداوە لەکاتژمێر 18:3ی شەودا ڕوودەدات، ژمارەی کاتژمێرەکانی وەرزی پاییز لەڕۆژی 21ی کانوونی یەکەم زیاترە لەکاتژمێرەکانی وەرزی زستان لەو ڕۆژەدا، بەم هۆکارە، لەڕووی ژماردنی ڕۆژە کاملەکانەوە، ڕۆژی 22ی کانوونی یەکەم وەک یەکەم ڕۆژی تەواوی وەرزی زستان لەقەڵەمدەدرێت".

ئه‌وه‌شى وت، "بەمشێوەیە، وەرزی زستان لەڕۆژی 22ی کانوونی یەکەم دەستپێدەکات‌و تا کاتژمێر 17:46ی 20ی ئادار بەردەوامدەبێت، بەپێی لێکۆڵینەوە فەلەکناسییەکان، ئەم ماوەیە 88 ڕۆژو 23 کاتژمێرو 42 خولەکە، کە نزیکەی 89 ڕۆژ دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا، بەپێی نەریت‌و وتەی پێشینان، وەرزی زستان هەموو ساڵێک بەڕێکەوتی 21ی کانوونی یەکەم ناسراوە، چونکە ئەم ڕێکەوتە بەڕووداوی فەلەکییەکە (انقلاب) ناسراوە".

چه‌ند تێبینیه‌كى گرنگى لەسەر باشوری گۆی زەوی خسته‌ڕوو وتى، "لەکاتێکدا لەباکوری گۆی زەوی وەرزی زستان دەستپێدەکات، باشوری گۆی زەوی بەپێچەوانەوە ڕووبەڕوو دەبێتەوە. هەمان ڕۆژ (21ی کانوونی یەکەم) بەسەرەتای وەرزی هاوین دادەنرێت لەباشوری نیوەگۆی زەوی، چونکە تەوەرە کژێنییەکەی زەوی وەرزەکان بەپێچەوانەی یەک دروستدەکات، ئەمەش مانای ئەوەیە کە لەوێ ڕۆژەکە درێژترین ڕۆژی ساڵە‌و گەرمترین وەرز دەستپێدەکات، لەباکوریش دڕێژترین شەوی ساڵ تۆماردەکرێت".

  • كه‌ى شه‌وى یه‌ڵدایه‌و ده‌بێته‌ درێژترین شه‌وى ساڵ؟

  • مه‌زڵوم عه‌بدى وه‌ڵامى نه‌یارانى كورد ده‌داته‌وه‌

  • ئەمریکا لەهێرشی بۆ سەر "پێگەکانی داعش" لە سوریا؛ چەندین جۆر فڕۆکەی بەکارهێناوە

  • قۆناغێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌ڕێوه‌یه‌... ئه‌وروپا ئاماده‌باشیى سه‌ربازییان گرته‌به‌ر

  • کۆنگرێسی ئەمەریکا بەتەواوی سزاکانی سەر سوریای هەڵگرت

  • روسیا لە ساڵی 2025 دا زیاتر لە 300 شار و شارۆچکەی لە ئۆکرانیای داگیرکردووە

  • لافاوەکەی چەمچەماڵ حکومەت و حزبی لە ماسکی خۆیان هەڵماڵی

  • مەزڵوم عەبدی: نیگەرانین لە هێرشكردنە سەر سەربازانی ئەمریكا و سوریا

  • ڕۆژنامه‌نوسێكى تورك هه‌موو شتێك له‌باره‌ى دیداره‌كه‌ى ئۆجه‌لانه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

سەرەکی