2   کاتژمێر پێش ئێستا 2582 جار خوێنراوەتەوە

یه‌كێتیى زانایان فتوایه‌ك له‌باره‌ى وه‌رگرتنى قه‌ره‌بوو بڵاوده‌كاته‌وه‌

وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، هاوکاریی خێرخوازان بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ بە گرنگ ناودەبات، بەڵام دەڵێت، هەرکەسێک زیانی بەرنەکەوتبێت و قەرەبوو وەربگرێ، "پارەکەی حەرامە".

د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی وتەبێژی یەکێتیی زانایان ڕایگه‌یاند، "سوپاسی خێرخواز و خواپێداوانی کوردستان دەکەین کە هاوکاری و کۆمەکی زۆریان گەیاندە خەڵکی زیانلێکەوتووی چەمچەماڵ و شوێنەکانی دیکە. ئەم هەنگاوە سەلماندی کورد گەلێکی بەخشندە و هاوسۆز و مرۆڤدۆستە".
 
وتەبێژی یەکێتیی زانایان وتی:"ئەوەی پارەی بەخشیوە یان پێداویستیی دیکەی دابینکردووە بۆ خەڵکی زیانلێکەوتووە، ناکرێ کەسانێک هیچ زیانیان بەرنەکەوتبێت و چاویان لەو پارەیە بێ. هەرکەس زیانی بەرنەکەوتبێت و خۆی بە زیانلێکەوتوو بنووسێت، ئەوە پارەکەی حەرامە و غەدر لەوانی دیکەش دەکات".
 
شێرکاوەیی ئاماژەی بەوەکرد: "هەموو کوردستان چاوی لەوەیە ئەو هاوکارییە گەورەیە بە دادپەروەری و بە ئەمانەوە دابەش بکرێ، چونکە هەر دزی و فێڵ و درۆ و ناعەدالەتییەک لەم نێوەندەدا تاوانە و کارێکی پێچەوانەیە لەگەڵ ئایینی پیرۆزی ئیسلام".
 
وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان داوایکرد، ئەوانەی هاوکارییەکان دابەشدەکەن "بەشەفافییەوە زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ، تەکیەو شۆڕش قەرەبوو بکەنەوە، ئەگەر پارەش زیادبوو، پێویستە لەپڕۆژە گشتییەکانی وەک مزگەوت، قوتابخانە، نەخۆشخانە، ڕێگەوبان‌و باخچەی ساوایان خەرجی بکەن".

ڕۆژی 9ى 12ى 2025 لافاو بەشێکی باشووری کوردستانی گرتەوە، چەقەکەی قەزای چەمچەماڵ‌و ناحیەکانی دەوروبەری بوو لەپارێزگای سلێمانی.
 
بەگوێرەی دوایین ئاماری (ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەکان)، بەهۆی لافاوەکەی باشووری کوردستانەوە 5 کەس خنکان‌و 19 کەسیش برینداربوون؛ هەروەها 394 هەزارو 900 سەر ئاژەڵ، ماسی‌و پەلەوەر لەنێوچوون‌و 2 هەزارو 225 ماڵ، 202 ئۆتۆمبێل، 215 دووکان‌و شوێنکارو 534 پڕۆژەش زیانیان بەرکەوت.

  • له‌سلێمانى هیچ مه‌راسیمێك به‌هۆى سه‌رى ساڵه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ناچێت

  • یه‌كێتیى زانایان فتوایه‌ك له‌باره‌ى وه‌رگرتنى قه‌ره‌بوو بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • هێزێكى عێراق 18 كه‌س له‌سلێمانى‌و دهۆك ده‌ستگیرده‌كات

  • سوودانى سێ ملیار دینار بۆ چه‌مچه‌ماڵ ته‌رخانده‌كات

  • دوو کەس بەهۆی غازی سۆپاوە لە مێرگەپانی سلێمانی گیانیان لەدەستدا

  • له‌دوورگه‌ى كریتى یۆنان سه‌دان کۆچبەر له‌خنكان ڕزگارکران

  • بودجەی بەرگری ئەمریكا پەسەندكرا

  • 651 ئۆتۆمبێل له‌چه‌مچه‌ماڵ‌و شۆڕش ته‌كیه‌ زیانیان به‌ركه‌وتوه‌

  • ترەمپ قەدەغەی گەشتی سەر وڵاتان فراوانتر دەکات‌و سووریاش دەگرێتەوە

سەرەکی