دەزگای گشتی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان
3   کاتژمێر پێش ئێستا 50 جار خوێنراوەتەوە

دەزگای مین: ڕێژەی قوربانی بەهۆی مینەوە بەراورد بە ساڵی پار دوو هێندە زیادی کردووە

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەمساڵ 112کەس بەهۆی مین و تەقەمەنییە جێماوەکانەوە گیانیان لەدەستداوە و 16ی دیکەش برینداربوون، کە ئەو ڕێژەیە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دوو هێندە زیادی کردووە.

جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان، بۆ میدیاکان ئاشکرای کردووە، کە لە ماوەی ئەمساڵدا، 12 کەس بەهۆی تەقینەوەی مین و تەقەمەنییە جێماوەکان گیانیان لەدەستداوە و16کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە،  دوو کەس لە قوربانییەکان مێن و ڕێژەی قوربانییەکان بەراورد بە ساڵی پار دوو هێندە زیادی کردووە.

بەپێی ئامارەکان، لە پارێزگای سلێمانی چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 12 کەسی دیکەش بریندار بوون، لە هەولێر6 کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەس بریندار بوون، لە دهۆک یەک کەس گیانی لەدەستداوە، هەروەها لە ئیدارەی گەرمیان یەک کەس گیانی لەدەستداوە.

سەرۆکی دەزگاکە هۆکاری ئەو زیادبوونەی قوربانییەکانی بۆ کەمتەرخەمی هاوڵاتییان و گوێنەدان بە ڕێنماییەکان گەڕاندووەتەوە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە ساڵی 2024دا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەس بریندار بوون.

لە ساڵی 1992 تا ئێستا، بە گشتی 13 هەزار و 600 کەس بەهۆی مین و پاشماوەکانی تەقەمەنییەوە بوونەتە قوربانی.

لە ساڵی 2003تا ئێستا، چوار هەزار و 500 کیلۆمەتر لە خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق لە مین پاک کراونەتەوە، و هێشتا 200 کیلۆمەتر خاکی مین ڕێژکراو لە هەرێمی کوردستان ماوە کە پاک بکرێتەوە.

حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی نیشتمانیی پاککردنەوەی مین و پاشماوەکانی شەڕدا کەمتەرخەمی نیشانداوە، بە شێوەیەک کە هێشتا ڕێژەیەکی بەرچاو لە خاکی هەرێم مینڕێژکراوە و گیانی هاوڵاتیان لە مەترسیدایە.

  • موقتەدا سەدر: کورد و عەرەب بران و دەبێت ئەوانەی پێکەوژیان تێکدەدەن سزابدرێن

  • دەزگای مین: ڕێژەی قوربانی بەهۆی مینەوە بەراورد بە ساڵی پار دوو هێندە زیادی کردووە

  • ترامپ 24 باڵیۆز لە پۆستەکانیان دووردەخاتەوە

  • له‌سلێمانى هیچ مه‌راسیمێك به‌هۆى سه‌رى ساڵه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ناچێت

  • یه‌كێتیى زانایان فتوایه‌ك له‌باره‌ى وه‌رگرتنى قه‌ره‌بوو بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • هێزێكى عێراق 18 كه‌س له‌سلێمانى‌و دهۆك ده‌ستگیرده‌كات

  • سوودانى سێ ملیار دینار بۆ چه‌مچه‌ماڵ ته‌رخانده‌كات

  • دوو کەس بەهۆی غازی سۆپاوە لە مێرگەپانی سلێمانی گیانیان لەدەستدا

  • له‌دوورگه‌ى كریتى یۆنان سه‌دان کۆچبەر له‌خنكان ڕزگارکران

سەرەکی