3   کاتژمێر پێش ئێستا 80 جار خوێنراوەتەوە

سوننەکان سبەینێ کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان یەکلادەکەنەوە

ئیرادە میدیا

وا بڕیارە سبەینێ سێشەممە ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانی سوننەکان جارێکی دیکە کۆببێتەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەوە لەکاتێکدایە شەوی رابردووش لە کۆبوونەوەیەکدا، ئەنجومەنەکە نزیکبوونەوە لە رێککەوتنی کاندیدێک بۆ ئەو پۆستە کە بەشی زۆری گفتوگۆکان لەسەر دوو کاندید بوون ئەوانیش موسەننا سامەرایی، سەرۆکی هاوپەیمانێتیی عەزم و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی حزبی تەقەدوم بوون.

ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانی سوننەکان بڕیاریداوە سبەینێ سێشەممە جارێکی دیکە کۆببێتەوە بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.

میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویانکردووەتەوە کە شەوی رابردوو ئەنجومەنەکە کۆبووەتەوە و نزیکبووەتەوە لە رێککەوتنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە کۆدەنگییەک لەسەر کاندیدکردنی موسەننا سامەرایی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان هەیە، بەڵام بڕیاری کۆتایی لە کۆبوونەوەی سبەینێدا دەدرێت.

دەنگ و کورسی لایەنەکان:

ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان: یەک ملیۆن و 317 هەزار و 446 دەنگ - 45 کورسی

پارتی دیموکراتی کوردستان: یەک ملیۆن و109 هەزار و 934 دەنگ – 27 کورسی 

دەوڵەتی یاسا: 808 هەزار و 199 دەنگ – 30 کورسی

تەقەدووم: 945 هەزار و 154دەنگ – 27 کورسی

سادیقوون: 685 هەزار و 941 دەنگ – 26 کورسی

ڕێکخراوی بەدر: 556 هەزار و 122 دەنگ – 19کورسی

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان: 624 هەزار و 187 دەنگ – 18 کورسی

هێزەکانی دەوڵەت: 513 هەزار و 233 دەنگ – 18 کورسی 

عەزم: 483 هەزار و 87 دەنگ – 16کورسی

 سیادە: 315 هەزار و 822 دەنگ – 9 کورسی

 ئیشراقی کانوون: 199 هەزار و 224 دەنگ – 8کورسی

ئەساس: 247 هەزار و 711 دەنگ – 7 کورسی

تەسمیم: 174 هەزار و 97 دەنگ – 7 کورسی

حقوق: 230 هەزار و 481 دەنگ –6 کورسی

حەسم: 244 هەزار و 783 دەنگ – 6 کورسی

خەدەمات: 190 هەزار و 571 دەنگ – 5 کورسی

بەرەی هەڵوێست: 156 هەزار و 932 دەنگ – 5 کورسی

ئەبشر: 211 هەزار و 5 دەنگ – 4 کورسی

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان: 166هەزار و 904 کورسی – 4 کورسی

 واست ئەجمەل: 105 هەزار و 934 دەنگ – 4 کورسی

نەوەی نوێ – 139 هەزار و 934 دەنگ – 3 کورسی

ئەنبار هەویەتونا: 128 هەزار و 161دەنگ – 3 کورسی

نەینەوا لیئەهلیها:111 هەزار و 5 دەنگ – 3 کورسی

جەماهیر: 104 هەزار و 549 دەنگ – 3 کورسی

قیمەم: 7هەزار و 507 دەنگ – 3 کورسی

تەفەوق: 84 هەزار و 180 دەنگ – 2 کورسی

سۆمەریون: 66 هەزار و451١ دەنگ – 2 کورسی

بەرەی تورکمانی: 66 هەزار و 175 دەنگ – 2 کورسی

9 کورسی کۆتاکان بەم جۆرە یەکلا بۆتەوە:

پێنج کورسیی کۆتای کریستیان

سامی ئۆشانە - 22 هەزار و 56 دەنگ  

کلدۆ رەمزی ئوغنا - 18هەزار و 472 دەنگ

عیماد یوخنا - 17 هەزار و 602 دەنگ

ئیڤان فایەق - 13 هەزار و 128 دەنگ

ئەسوان کلدانی - 6 هەزار و 227 دەنگ

یەک کورسی کۆتای ئێزدی:

خالید سەیدۆ - 9 هەزار و 689 دەنگ

یەک کورسیی کۆتای فەیلی

 حەیدەر عەلی (ئەبو تارە) - 17 هەزار و 174 دەنگ  

یەک کورسی کۆتای شەبەک

وەعد قەدۆ - 10هەزار و 499 دەنگ  

یەک کورسی کۆتای سابیئەی مەندائی

بەسام زوهێری - 5هەزار و 395 دەنگ

  • سوننەکان سبەینێ کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان یەکلادەکەنەوە

  • كه‌ى شه‌وى یه‌ڵدایه‌و ده‌بێته‌ درێژترین شه‌وى ساڵ؟

  • مه‌زڵوم عه‌بدى وه‌ڵامى نه‌یارانى كورد ده‌داته‌وه‌

  • ئەمریکا لەهێرشی بۆ سەر "پێگەکانی داعش" لە سوریا؛ چەندین جۆر فڕۆکەی بەکارهێناوە

  • قۆناغێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌ڕێوه‌یه‌... ئه‌وروپا ئاماده‌باشیى سه‌ربازییان گرته‌به‌ر

  • کۆنگرێسی ئەمەریکا بەتەواوی سزاکانی سەر سوریای هەڵگرت

  • روسیا لە ساڵی 2025 دا زیاتر لە 300 شار و شارۆچکەی لە ئۆکرانیای داگیرکردووە

  • لافاوەکەی چەمچەماڵ حکومەت و حزبی لە ماسکی خۆیان هەڵماڵی

  • مەزڵوم عەبدی: نیگەرانین لە هێرشكردنە سەر سەربازانی ئەمریكا و سوریا

سەرەکی