2025-12-22 556 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دارایی بڕیارێکی لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەرکرد

ناوەندی هەواڵ

بەپێی نوسراێکی وەزارەتی دارایی، لە بووجەی ساڵی 2026 پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەست پێدەکاتەوە و دەرماڵەکانیان بۆ خەرج دەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە 22ی کانونی یەکەمی 2025، بەپێی گشتاندنێكی وەزارەتی دارایی هەرێم، كە ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەتەكان كراوە، داوا کراوە پەلە بکەن لە تۆمارکردنی ناوی سەرجەم فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان لەو خشتەیەی کە دیاریکراوە پێویستە تەواوی زانیارییەکان تۆمار بکرێت و ئەم رێکارە هەردوو وەزارەتی پێشمەرگەو ناوخۆش دەگرێتەوە.

لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتووە‌، "به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ماف و شایسته‌ داراییه‌كانی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی راژه‌ی سه‌ربازی و شارستانی له‌ داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2026 بفه‌رموون به‌پڕكردنه‌وه‌ی خشته‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ تاوه‌كو بڕی شایسته‌ داراییه‌كان دیاربێت بۆ ئەوەی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عیراق بكرێت".

هەر بە پێی نوسراوەکە پێویستە ئەە بڕیارە تا 11ی کانونی دووەمی 2026، جێبەجێ بکرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە 10 ساڵە و لە ساڵی 2016ەوە بە بڕیاری حکومەتی ماوەبەسەرچوو پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران راگیراوە.

  • لە نێوان مەقاسە و نەبوونی کاشدا؛ فەرمانبەرانی کوردستان باجی درێژەکێشانی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەدەن

  • هه‌ر جاره‌ و 500 ملیۆن دۆلار؛عێراق ده‌ستیكرده‌وه‌ به‌ وه‌رگرتنى دۆلارى كاش له‌ ئه‌مریكا

  • وەفدێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق زیاتر لە هەفتەیەکە لە هەولێرن؛ بەغداد متمانەی بە خەرجییەکانی هەرێم نییە؟

  • به‌راوردى نرخى به‌نزین له‌ هه‌رێمى كوردستان و وڵاتان

  • په‌تى درۆ كورته‌؛ وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم: پرسى مووچه‌ به‌لاى وه‌فدى هه‌رێمه‌وه‌ لاوه‌كى بووه‌

  • وردەكاری هەڵمەتی بەرەبەیان؛ تائێستا چەند پارە و سامانی لێپرسراوان و پەرلەمانتاران دەستی بەسەردا گیراوە

  • داهاتی حەوت ساڵی ڕابردووی باج له‌ هه‌رێمى كوردستان؛ زیاتر لە پێنج ترلیۆن و 400 ملیار دینار بووە

  • لەبارەی 120 ملیارەكەش بڕیاردرا؛ ئەو دەروازە سنورییانەی هەرێم كە مەرجیان تێدا نییە دادەخرێن

  • حكومه‌تى هه‌رێم چه‌ند مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران قه‌رزاره‌؟

سەرەکی