موقته‌دا سه‌دری رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در
2   کاتژمێر پێش ئێستا 83 جار خوێنراوەتەوە

موقتەدا سەدر: کورد و عەرەب بران و دەبێت ئەوانەی پێکەوژیان تێکدەدەن سزابدرێن

ناوەندی هەواڵ

موقتەدا سەدر  دەڵێت کورد و عەرەب بران و دەبێت ئەوانەی پێکەوژیان تێکدەدەن سزابدرێن.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممە 22ی كانوونی یه‌كه‌م، موقته‌دا سه‌دری رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در  هەڵوێستی خۆی له‌سه‌ر رووداوه‌كانی كه‌ركوك ده‌ربڕیوه‌ و ده‌ڵێت، "كورد و عه‌ره‌ب بران، نابێت هانی ئه‌و بابه‌تانه‌ بدرێت كه‌ ئاژاوه‌ی نه‌ژادپه‌رستییه‌، به‌ڵكو ده‌بێت به‌ یاسا سزای بكه‌ره‌كانی بدرێت".

سەدر  ڕایگەیاندووە، جێگیرکردنی سوپای عێراق لای پەیکەری پێشمەرگە و ڕێگیرکردن لە گەنجانی کورد و پێکدادانەکانی ڕۆژی ئاڵا لە رۆژی 17ئەم مانگە ڕوویدا لە کاتی هەوڵدان بۆ هەڵکردنی ئاڵا،  دۆسیەی کوشتنی عەقید زەیدی بەڕێوەبەری پێشوی پۆلیسی عەرەفە، سەرجەمیان هەوڵن بۆ تێکدانی ئاشتی و سەقامگیری برایەتی کورد و عەرەب و دەبێت سەرجەم ئاژاوەگێڕەکان و ئەوانی دژی پێکەوەیین سزای یاسایی بدرێن. 

نووسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در راپۆرتێكی بۆ سه‌در به‌رز كردووه‌ته‌وه‌ و جگە لە باسی كوشتنی ئه‌فسه‌ره‌ مه‌سیحییه‌كه‌ تێیدا باسی رووداوه‌كانی كه‌ركوكی كردووه‌، كاتێك هێزێك چووه‌ته‌ كه‌ركوك و گه‌نجانی كوردی له‌ كه‌ركوك  دەستگیرکردووە.

  • موقتەدا سەدر: کورد و عەرەب بران و دەبێت ئەوانەی پێکەوژیان تێکدەدەن سزابدرێن

  • دەزگای مین: ڕێژەی قوربانی بەهۆی مینەوە بەراورد بە ساڵی پار دوو هێندە زیادی کردووە

  • ترامپ 24 باڵیۆز لە پۆستەکانیان دووردەخاتەوە

  • له‌سلێمانى هیچ مه‌راسیمێك به‌هۆى سه‌رى ساڵه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ناچێت

  • یه‌كێتیى زانایان فتوایه‌ك له‌باره‌ى وه‌رگرتنى قه‌ره‌بوو بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • هێزێكى عێراق 18 كه‌س له‌سلێمانى‌و دهۆك ده‌ستگیرده‌كات

  • سوودانى سێ ملیار دینار بۆ چه‌مچه‌ماڵ ته‌رخانده‌كات

  • دوو کەس بەهۆی غازی سۆپاوە لە مێرگەپانی سلێمانی گیانیان لەدەستدا

  • له‌دوورگه‌ى كریتى یۆنان سه‌دان کۆچبەر له‌خنكان ڕزگارکران

سەرەکی