4   کاتژمێر پێش ئێستا 160 جار خوێنراوەتەوە

مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

ئیرادە میدیا

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و ئەحمەد شەرع، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ڕاستەوخۆدا پرسی ڕاگەیاندنی ئاگربەستیان تاوتوێ کرد.

کەناڵی "ڕۆناهی" لە ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویکردەوە، کە ئەم گفتوگۆ تەلەفۆنییە بە مەبەستی گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێک بووە بۆ ڕاگرتنی شەڕ و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان. هەردوولا لە پەیوەندییەکەدا جەختیان لە پێویستی دۆزینەوەی میکانیزمێک کردووەتەوە بۆ چەسپاندنی ئارامی لەو ناوچانەی کە گرژییان تێدایە، ئەمەش وەک هەنگاوێکی بەرایی پێش ئەنجامدانی هەر کۆبوونەوەیەکی فەرمی لە نێوانیاندا.

ئەم پەیوەندییە لە کاتێکدایە کە پێشتر سەرچاوە میدیاییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردبووەوە کە مەزڵوم عەبدی بە سەردانێک گەیشتووەتە شاری دیمەشق. ئەم جووڵە دیپلۆماسییە خێرایانە ئاماژەن بۆ قۆناغێکی نوێ لە هاوکێشەکان، کە تێیدا هەوڵ دەدرێت لە ڕێگەی گفتوگۆی ڕاستەوخۆوە ڕێگری لە پێکدادانی زیاتر بگیرێت و نەخشەڕێگەیەک بۆ قۆناغی داهاتوو دابڕێژرێت.

چاوەڕوان دەکرێت ئەنجامی ئەم گفتوگۆیانە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر دۆخی مەیدانی ناوچەکە هەبێت.

  • هەسەدە: شه‌رع به‌100 هه‌زار چه‌كدار كه‌ داعش‌و قاعیده‌شیان له‌ناودایه‌ هێرشى بۆسه‌ر كورد ده‌ستپێكردوه‌

  • مەسعود بارزانی دەبێت مافی کورد لە سوریا بە دەستور بچەسپێت

  • مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

  • سەنتەری میترۆ: ساڵی ڕابردوو بەرامبەر 252 ڕۆژنامەنووس 315 پێشێلکاری تۆمارکراوە

  • شاندێکی دەمپارتی لە ئیمراڵین

  • بەڕێوەبەریی خۆسەر: چارەسەری کێشەی کورد و سوریا ناناوەندییەتییە

  • ئەمریکا پیلانێکی تورکیا و ئەحمەد شەرع بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات

  • هەسەدە لەسەر کشانەوەیان لە دێرحافر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

  • وته‌بێژی كۆشكی سپی: دوێنێ ئێران له‌سێداره‌دانی 800 كه‌سی راگرت

سەرەکی