2   کاتژمێر پێش ئێستا 21 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا پیلانێکی تورکیا و ئەحمەد شەرع بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات

ئیرادە میدیا

ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ئاشکرای کردووە کە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا زانیارییان لەسەر پیلانێکی نهێنی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ڕاگوزەری سوریایان دەستکەوتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، شەرع پیلانی بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فرە جەمسەر دژ بە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) داڕشتووە، کە بڕیارە بە پاڵپشتی و هەماهەنگی ڕاستەوخۆی سوپای تورکیا جێبەجێ بکرێت.

ئەم زانیارییە هەواڵگرییانە واشنتۆنیان تووشی نیگەرانییەکی قووڵ کردووە؛ ئەمریکا پێی وایە هەر هێرشێکی لەو شێوەیە دەبێتە هۆی تێکچوونی زیاتری سەقامگیریی سوریا و ناوچەکە. لە بەرامبەر ئەم هەنگاوەدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی دیمەشق کردووە و هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە ئەگەر حکومەتی شەرع دەست بەم هێرشە بکات، واشنتۆن سزاکانی "یاسای قەیسەر" بەسەر حکومەتی نوێی سوریادا دەسەپێنێتەوە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چەکدارانی سەر بە دیمەشق بە فەرمانی تورکیا هێرشیان کردە سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب و دێرحافر و مەسکەنە، دوێنێش بە نێوەندگیری ئەمریکا هەسەدە لەگەڵیان ڕیککەوت کە بکشێتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات، بەڵام ئەمڕۆ هەسەدە ڕایگەیاند، ئەو چەکدارانە بەبێ گوێدانە ڕێککەوتن پێشێلکارییان ئەنجامداوە و بەر لە چوونە دەرەوەی هێزەکانیان پێشڕەوییان کردووە.

  • سەنتەری میترۆ: ساڵی ڕابردوو بەرامبەر 252 ڕۆژنامەنووس 315 پێشێلکاری تۆمارکراوە

  • شاندێکی دەمپارتی لە ئیمراڵین

  • بەڕێوەبەریی خۆسەر: چارەسەری کێشەی کورد و سوریا ناناوەندییەتییە

  • ئەمریکا پیلانێکی تورکیا و ئەحمەد شەرع بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات

  • هەسەدە لەسەر کشانەوەیان لە دێرحافر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

  • وته‌بێژی كۆشكی سپی: دوێنێ ئێران له‌سێداره‌دانی 800 كه‌سی راگرت

  • هەسەدە هۆشداری دەدات

  • دەبێت لێپرسینەوە لە تاوانەکانی حەلەب بکرێت و مافی هاوڵاتییان بپارێزرێت

  • رێكخراوی هەرانا: تائێستا لە خۆپیشاندانەكانی ئێران دوو هەزار و 571 كەس كوژراون

سەرەکی