بەڕێوەبەری خۆسەر
3   کاتژمێر پێش ئێستا 42 جار خوێنراوەتەوە

بەڕێوەبەریی خۆسەر: چارەسەری کێشەی کورد و سوریا ناناوەندییەتییە

ناوەندی هەواڵ

بەڕێوەبەری خۆسەر وەڵامی مەرسومەکەی ئەحمەد شەرعی دایەوە و ڕایگەیاند: مافەکانی کورد بە مەرسومێکی کاتی ناپارێزرێن، بەڵکو لە ڕێگەی دەستوری هەمیشەییەوە دەپارێزرێن و دەچەسپێن و چارەسەری کێشەی کورد و سوریا ناناوەندییەتییە.

بەڕێوەبەریی خۆسەر بە راگەیەندراوێک وەڵامی فەرمانە مەرسومییەکەی ئەحمەد شەرع دەداتەوەو ئاماژەیان بەوەکردوە؛ چارەسەری بنەڕەتی بۆ پرسی ماف و ئازادییەکان لە سوریا لە تووێژێکی تۆکمەی نیشتمانی و دەستوورێکی لامەرکەزی و دیموکراسیدایە، کە گەرەنتی هاوبەشی راستەقینە لە نێوان هەموو سوورییەکاندا بکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە سەبارەت بە مافەکانی گەلی کورد لە سوریا ئیدارەی خۆسەر دووپاتی دەکاتەوە کە مافەکان بە فەرمانی کاتی ناپارێزرێن، دەرکردنی هەر فەرمانێک، بەبێ گوێدانە مەبەستەکانی، ناتوانێت دڵناییەکی ڕاستەقینەی مافەکانی پێکهاتەکانی سوریا پێکبهێنێت، ئەگەر نەبێت بە بەشێک لە دەستوری وڵات.

خۆسەر ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوان پێیان وایە ئەو فەرمانە رەنگە هەنگاوی یەکەم بێت، بەڵام ئاوات و هیواکانی گەلی سوریا بەدی ناهێنێت، کە قوربانییەکی بێئەندازەیان داوە و شۆڕشێکی راستەقینەیان بۆ گەیشتن بە مافە رەواکانی خۆیان و بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر ئەنجامداوە.

بەڕێوبەرییەکەی ڕۆژئاوا جەختی لەوەکردوەتەوە کە چارەسەری بنەڕەتی بۆ پرسی ماف و ئازادییەکان لە سوریا لە وتوێژێکی تۆکمەی نیشتمانی و دەستورێکی ناناوەندیی- لامەرکەزی و دیموکراسیدایە، کە گرەنتی هاوبەشی ڕاستەقینە لە نێوان هەموو سوورییەکان بکات.

  • سەنتەری میترۆ: ساڵی ڕابردوو بەرامبەر 252 ڕۆژنامەنووس 315 پێشێلکاری تۆمارکراوە

  • شاندێکی دەمپارتی لە ئیمراڵین

  • بەڕێوەبەریی خۆسەر: چارەسەری کێشەی کورد و سوریا ناناوەندییەتییە

  • ئەمریکا پیلانێکی تورکیا و ئەحمەد شەرع بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات

  • هەسەدە لەسەر کشانەوەیان لە دێرحافر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

  • وته‌بێژی كۆشكی سپی: دوێنێ ئێران له‌سێداره‌دانی 800 كه‌سی راگرت

  • هەسەدە هۆشداری دەدات

  • دەبێت لێپرسینەوە لە تاوانەکانی حەلەب بکرێت و مافی هاوڵاتییان بپارێزرێت

  • رێكخراوی هەرانا: تائێستا لە خۆپیشاندانەكانی ئێران دوو هەزار و 571 كەس كوژراون

سەرەکی