كارۆلاین لیڤیت، وته‌بێژی كۆشكی سپی
8   کاتژمێر پێش ئێستا 59 جار خوێنراوەتەوە

وته‌بێژی كۆشكی سپی: دوێنێ ئێران له‌سێداره‌دانی 800 كه‌سی راگرت

ناوەندی هەواڵ

كارۆلاین لیڤیت، وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، به‌هۆی گوشاره‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه‌، دوێنێ چوارشه‌ممه‌، ئێران له‌سێداره‌دانی 800 كه‌سی راگرت.

كارۆلاین لیڤیت، وته‌بێژی كۆشكی سپی، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران و كاردانه‌كانی ئه‌مریكا، وتی، سه‌رۆكی تره‌مپ ئه‌مڕۆ پێی وترا كه‌ بڕیار بوه‌ 800 كه‌س له‌ ئێران له‌سێداره‌بدرێن، به‌ڵام دوێنێ راگیران.‌

وتیشی، ئیداره‌ی سه‌رۆك تره‌مپ، به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ئێران و وتیشی، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و تیمه‌كه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری دۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م بژارده‌كان هێشتا له‌به‌رده‌م سه‌رۆكدان.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، تره‌مپ هۆشداری داوه‌ته‌ تاران ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر كوشتنی خۆپیشانده‌ران، روبه‌ڕوی "سزای توند" ده‌بێته‌وه‌

  • وته‌بێژی كۆشكی سپی: دوێنێ ئێران له‌سێداره‌دانی 800 كه‌سی راگرت

  • هەسەدە هۆشداری دەدات

  • دەبێت لێپرسینەوە لە تاوانەکانی حەلەب بکرێت و مافی هاوڵاتییان بپارێزرێت

  • رێكخراوی هەرانا: تائێستا لە خۆپیشاندانەكانی ئێران دوو هەزار و 571 كەس كوژراون

  • لەبارەی ڕاگرتنی گەشتەکانی سلێمانی-ئێران ڕوونکردنەوە دەدرێت

  • هەسەدە: دیمەشق دەیەوێت بە بیانووی ناڕاست ناوچەكە بەرەو ئاڵۆزی بەرێت

  • دەستەی مافی مرۆڤ: سکاڵا لەسەر مەلا مەزرهەر تۆماردەکات

  • بەڕێوەبەری خۆسەر: دڵنیابن ئە تاوانانەی دژ بە کوردانی حەلەب کرا ئاسان تێناپەڕن

  • ئێران: ئەمەریکا هێرش بکات هێرش دەکەین

سەرەکی