ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
2   کاتژمێر پێش ئێستا 177 جار خوێنراوەتەوە

ئەبوبەکر هەڵەدنی: پیرۆزبایی لە یەگرتوی ئیسلامی دەکەم

ناوەندی هەواڵ

ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی ئەو حزبەدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستە دەکات و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت.

ئەو لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەنوسێت: 

ساڵیادی سی ودوەمینی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەسەرجەم برایان وخوشکانم لەڕیزەکانی یەکگرتوو پیرۆزەکەم وهیوای سەرکەوتنی زۆرتر وزیاتریان بۆ دەخوازم.

سی وشەش ساڵ تەمەنمان بەتایبەت هەڕەتی گوڕ وتینی لاویمان لەناو یەکگرتوودا گوزەراند کەلەیەک چرکەی نەک پەشیمان نیم ،بگرە کاتەپڕ بەرەکەت وشانازیەکانی تەمەنی پەنجاوشەش ساڵەمن ولەگەڵ فرمێسک وموچوڕکی شادمانی وداوای قەبوڵکردن لەخودا و وەفاداری وخۆبەقەرزار زانین بۆ هەموو ئەو خوشک وبرایانەی پێکەوە دەستباری یەکدی بوین یادی ئەو ڕۆژگارە پڕبەرائەتانە دەکەینەوە، چونکە لەئەوپەڕی دڵسۆزی ولێبڕان و قوربانیدان تائاستی تێکشکاندنی ئەستەم وموعجیزەی دڕدان بەتاریکی شەوەزەنگ ئەرکەکانی سەرشانمان لەوێستگە جیاوازەکاندا ڕادەپەراند بێهیچ چاوەڕوانیەک بگرە هەموو ڕۆژێک بەتامی شەهیدی (بۆ ئەو ڕۆژگارە دژوارەی نەوەدەکان لەگرتن وزیندانی وهەڕەشەی کوشتن وجەنگی دەرونی ...)چاومان بڕیبوە ئاسۆ.

ئێستاش کەدابڕان ودورکەوتنەوەی یەکجاری ونەمانی هیچ پەیوەندیەکی ئۆرگانی ڕویدا،خودا بکات بۆچونەکانی ئێمە هەڵەبوبن کەبۆ گەورەبونی یەکگرتوو کە داخوازبوین گوتارو هەڵوێست وپەیکەری حزبایەتی ونوێبونەوەی شانبەشانی ڕوداوەکان وداخوازی وپێداویستی وئەرکە چاوەڕوانکراوەکان بڕوات،
چونکە یەکگرتوو حزب وبەرنامە وڕێکخستن ومێژوە،بەڵام ئێمەتاکێکین،بەڵێ پڕ بەدڵ هیوادارم بۆچونی بڕیاربەدەستانی یەکگرتوو لەمەڕ ئێمە ڕاست بێت وئێمە نەمانپێکابێت.

پیرۆزبێت لەسەرکردایەتی وکادیرو ئەندامان ولایەنگرانی یەکگرتوو سی ودووساڵەی ڕاگەیاندنی یەکگرتوو،کە سێ دەیە زیاترە حزبێکی ئامادەبوی گۆڕەپانی سیاسی باشوری کوردستان بوە بەهەموو گەورەبون ووەستان و سەرکەوتن وپاشەکشێکانیەوە ،کەبۆ حزبی سیاسی کەرەسەی فێربون وپەندوەرگرتن ودوبارە خۆ بنیاتنانەوەن.

  • ئەبوبەکر هەڵەدنی: پیرۆزبایی لە یەگرتوی ئیسلامی دەکەم

  • عەباس عێراقچی: ئامادەین دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی بین لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکان

  • فەوزا یوسف: ئاسایش ئەرکی پاراستنی ناوچە کوردنشینەکان دەگرێتە ئەستۆ

  • ئیلهام ئه‌حمه‌د: رێككه‌وتنه‌كه‌ هه‌نگاوێكی گرنگه‌ به‌ره‌و سه‌قامگیری

  • پزیشكیان گەیشتە مۆسكۆ

  • ئەنجومەنی دادوەری: پێشێلکردنی وادە دەستوورییەکان عێراق دەخاتە مەترسییەوە

  • ئێران: داوای دانوستانمان لە ئەمەریکا نەکردوە

  • تورکیا هەموو گردبوونەوە و پاڵپشتییەکانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان لە مێردین قەدەغەکرد

  • راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق: کۆبونەوەی هەڵبژاردنی سەرکۆمار دوانەخراوە

سەرەکی