تورکیا قەدەغەی کۆبوونەوە و ڕێپێوانی لە مێردین قەدەغەکرد
2026-01-27 839 جار خوێنراوەتەوە

تورکیا هەموو گردبوونەوە و پاڵپشتییەکانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان لە مێردین قەدەغەکرد

ناوەندی هەواڵ

لەگەڵ بەردەوامی پشتیوانییە فراوانەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان تورکیا قەدەغەی کۆبوونەوە و ڕێپێوانی لە مێردین قەدەغەکرد.

تورکیا کۆبوونەوە و گردبوونەوە و ڕێپێوانی لە کوردانی مێردین قەدەغەکرد و لە کاتێکدا هەموو کوردان پاڵپشتیی لە ڕۆژئاوا دەکەن.

لە بەیاننامەیەکدا قائیمقامیەتی ماردین دەڵیت، هەموو جۆرە چالاکییەکی وەک گردبوونەوە و کۆبوونەوە و خۆپیشاندان و ڕێپێوان و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی و مانگرتن و دانانی خێوەت و بڵاوکردنەوەی نامیلکە و هەڵواسینی پۆستەر و لافیتە لە مێردین بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە کوردانی باکور چالاکی جۆراوجۆر بۆ پشتیوانیی ڕۆژئاوا دەردەبڕن و بە هەزاران کەس هەوڵی شکاندنی سنەروکانی نێوان باکور و ڕۆژئاوایان داوە لە نسێبین بۆ چوونە سەرنگەری بەرخۆدان.

تورکیا لە رۆژی هەینی یەوە چالاکییەکانی لە ئامەد قەدەغەکردوە و تا ئێستاش سەدان کەس لە باکوری کوردستان و وڵاتەکە بەهۆی پاڵپشتیی ڕۆژئاواوە دەستگیرکراون.

  • جێگرەوەی عەلی لاریجانی دەستنیشانکرا

  • وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌؛ 28ی ئەم مانگە بڕیار لەسەر چارەنووسی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەدات

  • ئیسرائیل شەوێكی قورسی بەڕێكرد

  • نمونەی جوتیارەکە لەنێوان زاگرۆس هیواو ئەبووبەکر کاروانی دا

  • "یەك یەك ڕاویان دەكەین"

  • رۆیتەرز: ئەمریكا هانی سوریا دەدات هێز دژی حزبوڵا بجوڵێنێت

  • عەراقچی بۆ گۆتێرێس : پەککەوتنی گەرووی هورمز ئەنجامی ئەو شەڕەیە کە بەسەرماندا سەپێندراوە

  • هەولێر؛ ئەمساڵ مەراسیمی فەرمی بۆ نەورۆز ئەنجام نادرێت

  • سێنتکۆم: هێرشێکی گەورەمان کردەسەر دورگەی خارک

سەرەکی