5   کاتژمێر پێش ئێستا 39 جار خوێنراوەتەوە

تەوقەکەی ماکرۆن لەگەڵ عەبدی: پەیامێکی دیپلۆماسی و هاوسەنگی نوێ لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە دا

ناوەندی هەواڵ

تەوقە گەرمەکەی ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا، لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی  هێزەکانی سوریای دیموکرات، لەچوارچێوەی کۆڕبەندی میونشن تەنها وێنەیەکی پڕ لە هاوڕێیەتی نەبوو؛ بەڵکو نیشانەیەکی ڕوون بوو لەسەر ئاراستەیەکی نوێی دیپلۆماسی فەڕەنسا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەم هەنگاوە پەیامێکی سێ-ڕەهەندی هەبوو: پشتگیری لە هاوبەشە سەرەکییەکان لە شەڕی دژ بە تیرۆر، جەختکردنەوە لەسەر چارەسەری سیاسی، و پاراستنی هاوسەنگی ناوچەیی.

یەکەم، فەڕەنسا بە شێوەیەکی ڕەسمی و ڕوون پەیوەندییەکانی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) نوێکردەوە؛ ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە پاریس دەیەوێت لە پڕۆسەی ئاسایش و ئارامی ناوچەکەدا ڕۆڵی کاریگەر بگێڕێت. 

دووەم، تەوقەکەی سەرۆکی فەرەنسا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی پەیامی هاوسەنگی بۆ هێزەکانی ناوچەکە هەبوو—بەتایبەتی ئەوانەی کە بە چاوی گومانەوە دەڕوانن بە هەر جۆرە هاوکارییەکی نێودەوڵەتی لەگەڵ کورد بەگشتی و بەتایبەت کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان. 

سێیەم، ماکرۆن بەم هەنگاوەو بە تەوقەیەک نیشانی دا کە چارەسەری کێشەی سوریا تەنها بە ڕێگای سیاسی و گفتوگۆ چارەسەر دەکرێت، نە بە ڕێگای شەڕو سەربازی.

لە ڕووی کاریگەرییەوە، بەشداری کردنی  شاندی ڕۆژئاوا بەسەرۆکایەتی مەزڵوم عەبدی و ئامادەبوونی ئیلهام ئەحمەد لەدیداری میونشن دەتوانێت هێزی دانوستانەکانی مەزڵوم عەبدی زیاد بکات و ڕۆڵی فەڕەنساش وەک ناوەندێکی متمانەپێکراو لە پڕۆسەی سیاسی  داهاتووی سوریا بەبەرزی  بهێڵێتەوە..

لە کورتیدا، تەوقە گەرمەکەی ماکرۆن و مەزڵوم عەبدی پەیامێکی ئاشکرای تێدابوو: ئەویش پەیامی پشتیوانی لە هاوبەشییەکانیان بوو بەڵام لە چوارچێوەی ستراتیژییەکی دیپلۆماسیی گەورەتر بۆ پاراستنی ناوچەکەلەداهاتوودا فەرەنساش ئامادەیە ئەوکارە بکات...

  • تەوقەکەی ماکرۆن لەگەڵ عەبدی: پەیامێکی دیپلۆماسی و هاوسەنگی نوێ لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە دا

  • کۆبوونەوەی لوتکە بەڕێوەدەچێت

  • سوریا گروپی گەشتیاریی تێكەڵ و مۆسیقای لەناوچە گەشتیارییەكان قەدەغەكرد

  • حەبیب حەلاوی بۆ هاکان فیدان: هەڕەشەت لێقبوڵ ناکەین

  • حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە، كۆبوونەوەکە لەسەر كێشەی پارەی كارەبا نابێت

  • شەرع و ڕەغدەی کچی سەدام چی کۆیان دەکاتەوە و بۆچی کاتژمێری سفر دادەنێن؟

  • مافی مرۆڤی ئێران: خۆپیشاندەرە بریندارەکان بە کۆمەڵ لەسێدارە دراون

  • ئەبوبەکر هەڵەدنی: پیرۆزبایی لە یەگرتوی ئیسلامی دەکەم

  • عەباس عێراقچی: ئامادەین دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی بین لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکان

سەرەکی