2   کاتژمێر پێش ئێستا 80 جار خوێنراوەتەوە

هەڕەشەکەی هاکان فیدان ئاماژەی هێرشە بەرەو شەنگال یان قەندیل

ئیرادە میدیا

هێشتا لە سوریا و باکور و ڕۆژهەڵاتی ئەو ولاتە کە ڕۆژئاوای کوردستانە ، شەڕ و پێکدادان بەتەواوی کۆتایی نەهاتووە کە تورکیا سپۆنسەری یەکەمی بوو، هاکان فیدان هات و لە کەناڵە تورکیەکانەوە زەنگی شەڕێکی دیکەی لێدا، بەڵام ئەمجارە لە سوریا نا بەڵکو لە عێراق.

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی تەرەتە هەبەر و تەرەتە تورک ڕایگەیاند کە: دەبێت حكومەتی عێراق سوود لە ئەزموونی حکومەتى سووریا وەربگرێت و هەژموونی خۆی بەسەر تەواوی خاكی خۆیدا بسەپێنێت و سەروەری عێراق بپارێزن و ئەگەر ئەوەش نەکەن ئەوا دوای سووریا نۆرەی عێراقە و دەچینە ئەوێش واتا عێراق .

هەڕەشەکەی هاکان فیدان هەرچەند وەڵامێکی ڕاستەوخۆی وەزارەت دەرەوەی عێراقی لێنەکەوتەوە، بەڵام لێرە و لەوێ پەرلەمانتارانی وڵاتەکەی هێنایە سەر خەت، ئەگەر چی وەڵام و لێدوانی بەرپرسانی عێڕاق ناتوانێت ئەو ڕاستییە بشارێتەوە کە تورکیا چاوی لە داگیرکاری زیاترە لە خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق .

قەندیل یان شەنگال ؟ مەبەست و ئامانج

ئەگەرچی هەڕەشەکانی هاکان فیدان سەرەنجام خواستی ئەو ولاتەیە بۆ داگیرکاری زیاتر بەڵام چاوەکان زیاتر بۆ دوو شوێن و جێگا دەچن کە ناوچەی شەڕی ئەمجارەی تورکیا بە تەیبەت لە بەهار و هاوینی ئەمساڵدا بن ئەوانیش قەندیل و شەنگالن.

ئەم دوو شوێنە و ناوچە هەم بۆ کورد و هەم بۆ تورکیا گرنگی ستتراتیژی خۆیان هەیە و سروشتیان جیاوازە:

یەکەم : شەنگال 


دەکرێت تورکیا نیەت و مەبەستی بێت سەرەتا شەنگال بکاتە شوێنی هێرش و پەلامارەکانی، ئەم ناوچە وەک ئامانجی یەکەم بۆ تورکیا خاڵی دابڕینی پەکەکەیە لە باشورەوە بە یەپەگە لە رۆژئاوا.

ناوچەکە لە ڕووی جوگرافییەوە پێدەچێت ئاسانتر بێت بۆ هێرشی تورکیا یان گروپە چەکدارە چەتەیی و تیرۆرستیەکانی بەتایبەت ئەو گروپانەی کە لە سوریا مەشق و ڕاهینانیان پێکراوە لە کوشت و بڕ و تاڵانی و ناردنیان بەرەو سنورەکانی عێراق و شەنگال، کە ئەگەر رێی پێنەگیرێت دەتوانێت پشێوی گەورە ڕووبەڕوی هەم شەنگال و هەم عێراق بکاتەوە.

بەکارهێنانی چەک و گوتاری دینی ( عەرەب وتورکومان و بیانییە سونیەکان ) لە دژی ئەم ناوچە کە هاوڵاتی کوردی ئێزیدین پێدەچێت کارەکە بۆ تورکیا ئاسان بکات لە چۆڵپێکردنی ناوچە بۆ مەیدانی شەڕێکی خوێناوی، بەتایبەت کاتێک کوردە ئێزیدیەکان زۆرترین جار کۆمەڵکوژیان لەسەر تاقی کراوەتەوە.

دووەم : قەندیل 

قەندیل ناوەند و هێمای پەکەکەیە ، ناوچەیەکی زۆر سەختە بە سروشتی شاخاوی و پێویستی بە هێزێکی وشکانی و ئاسمان زۆر گەورە هەیە، ساڵانێکە تورکیا لە ڕێگەی ئاسمان و زەمینەوە کاردەکات بۆ داگیرکردنی ئەم ناوەندە و دابڕینی لە ناوچە و دەڤەرەکانی دیکە بەڵام سەرەنجام و بەردەوام شکستی خواردووە.

قەندیل لە ڕووی جوگرافیەوە و بەدرێژایی مێژووی خاکی کورد و بەردەوام لە ژێر قەڵەمڕەوی کورد خۆی بووە ، تا ئێستا هیچ هێزێکی ناوچەی، هەریمی ، نێودەولەتی نەیتوانیوە ئەم خاک و سەر زەمینە لە کورد بسەنێت ، ناوچە و چەندین زنجیرە چیان کە داگیرکردنیان ئاسان نیە و کوردیش ئامادەی ئەوە نیە بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری ئەم شاخانە بێت . کورد دەڵێت هەمانە و نیمانە قەندیلە بۆیە پێناچێت تورکیا لەم کاتەدا بیەوێت خۆی لەشەڕێکی لەو شێوەیەدا بدات.

سیناریۆ مەترسیدارەکە : دووبارەکردنەوەی سیناریۆکانی سوریا لە عێراق


تورکیا وڵاتێکی داگیرکارە بە خاکی کوردستان، لە دوای ساڵی 2010وە، ستراتیجی خۆی لە "هێز و داگیرکاری کاتییەوە لە خاکە داگیرکراوەکانی کوردستانەوە گۆڕیوە بۆ مانەوەی هەمیشەیی" تورکیا لە ئێستادا نە گوێ بە بەغداد و نە گوێ لە پارتەکانی باشور و تەنانەت هەندێکجار ولاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتیش ناگرێت ، پێدەچێت ئەم وڵاتە بیەوێت ئەو ناوچانەی کە ئێستا لە ژێرداگیرکاری خۆیدان لە باشوری کوردستان بەیەکجاری هێز و هاوڵاتیانی کوردی لێ دووربخاتەوە وەک ئەوەی لە عەفرین و سەرێکانی کردی.

مەترسی گەورەی تورکیا لە هێنانی گروپ و تاقمە تریرۆستیە نافەرمیەکانی خۆیەتی بۆ ناو باشوری کوردستان و چۆڵپێکردنی دانیشتوانەکەیەتی لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن و ڕەشە کوژییەوە کە بۆ وڵاتێکی وەک تورکیا ئاسان و گوێپێنەدراوە کە کێ دەکوژرێت و چۆن دەکوژرێت.

تێگەشتن لە مەترسی و هەڕەشەکانی هاکان فیدان

هاکان فیدان، وەک سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری (میت) و وەزیری ئێستای دەرەوە، بە زمانی هەڕەشە ئاسا قسە دەکات، ئەو پێی وایە ئەگەر عێراق نەیەتە ژێربار ئەواو دەتوانێت بەغداد توشی ئیفلیجی و شەڕێکی سەخت بکات.

تورکیا دەیەوێت عێراق بخاتە ژێرباری ئەم داواکاریانەوە کەبەلای ئەو وڵاتەوە هێڵێکی چەسپی و بێ گفتوگۆن 

یەکەم : پارتی کرێکارانی هەڵوەشاوە کە ئێستا وەک پارت خۆی هەڵوەشاندۆتەوە ، هەموو ڕێکخراو و جموجوڵێکی چالاکوان و سیاسیەکانی وەک تیرۆرست بناسێنێت و کار بۆ دەرکردن یان دەستگیرکردنیان بکات.

دووەم: عێراق هەماهەنگی تەواو لەگەڵ تورکیا بکات لە ڕووی سیاسی و سەربازی و هەواڵگریەوە بۆ پاراستنی ناوچە سنوریەکان و بڕینی هەموو جموجوڵێک لە ناوچەی دیاری کراو.

کارتەکانی تورکیا دژی عێراق و ئەو فشارانەی کە تورکیا دژی عێراق دەتوانێت ئەنجامی لێوە دەستبخات 

کارتی سەربازی:
تورکیا ئێستا زنجیرەیەک بنکەی سەربازی جێگیری لە سەر زنجیرە شاخەکانی هەرێمی کوردستان هەیە، ئەو وڵاتە و هێز و سوپایان لە چەندین ناوچەوە بە قوڵای 30 بۆ 44 کیلۆمەتر لەخاکی هەریمیان داگیرکردووە ، ئەم داگیرکاریە بە درێژای سنورەکە درێژ دەبێتەوە تا دەگاتە خاکی سوریا یان ڕۆژئاوای کوردستان.

کارتی ئاو: ئەمە کاریگەرترین کارتە لەسەر عێراق. تورکیا ئاوی دیجلە و فورات کەم بکاتەوە، بۆ عێراق کارەساتێکی ژینگەیی و ئابوری دروست دەبێت ، پێشتر و لە چەند ساڵی ڕابردوودا تورکیا ئەم کارتەی بەکارهێناوە و هۆکاربووە لە وشک کردنی زۆنگا و خاکەکانی خواروی عێراق، لە ئێستادا تورکیا جیا لە پرسی سەربازی ئاو لەبەرامبەر نەوت لە دژی عێراق بەکاردەهێنێت.

وەگەڕخستنی چەکدارانی داعش و هاندانی گروپە چەکدارەکان:

کارتی بازرگانی و ڕێگای گەشەپێدان : ئەم کارتە یەکێکە لەو کارتانەی کە ڕێگری دەکات لە بەستنەوەی بەندەری فاو بە تورکیا وئەوروپاوە، عێراق مەبەستیەتی ئەم پرۆژەیە تەواو ببێت، تورکیا هاوکاری دەکات و هەرخۆیشی پێشنیاری ئەم پرۆژە بازرگانیەی کرد بۆ عێراق بەڵام دواتر دەرکەوت کە تورکیا مەبەستیەتی بە تەواوکردنی ئەم ڕێگەیە هەم عێراق و هەم کورد لە باکورەوە بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆی.

ئاستەنگەکانی بەردەم تورکیا

بەرگری هێزە کوردیەکان ( گەریلاکانی پەکەکە لە سنورەکانی هەرێم و شەڕڤانان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ): لەدوای یەکەم لێکتێگەشتنی ( تورکیا – عێراق ) لە ساڵانی هەشتاکانەوە تورکیا هەوڵی داگیرکردنی هەرێمی کوردستانی داوە بەڵام گەریلا ڕێگربوە و نەیهێشتووە پلانەکانی تورکیا لە داگیرکردنەوەی خاکی کوردستانی باشور بۆ تورکیا مەیسەر بێت.

ئێران : ئێران نایەوێت هەژموونی تورکیا لە باکوری عێراق (بە تایبەت شەنگال) زیاد دەکات.

حکومەتی بەغداد: بەرەنگاربوونەوەی وەک حکومەت و دەوڵەت دژبە خواست و نیەتەکانی تورکیا، عێراق تێگەشتنی تەواوی هەیە بۆ جوڵەی تورکیا لە خاکی هەرێمدا و ئایندەی ملدان بۆ داواکاریەکان کە ئاراستەی داگیرکاریەکە بەرەو کوێ دەبات.

تێچووی ئابووری: جەنگێکی فراوان لە عێراق و بەتایبەت لە هەریمی کوردستان تێچووی ناوخۆیی دەبێت بۆ تورکیا، لە ئێستادا تورکیا بەهۆی داتەپینی بەهای دراوەکەی بە ئاسانی ناتوانێت تێچووی شەڕەکە هەڵگرێت و ساڵانی ڕابردووش ئەو شیڕ و ئۆپراسیۆنانەی کە ئەنجامی داون یەکێک بووە لەو هۆکارانەی کە بەهۆیەوە بەهای دراوەکەی لەدەستداوە.

ئەنجام : دواین هەڕەشەکانی هاکان فیدان دەکرێت "فشاری پێشوەختەی زیاتر" بن لەسەر عێراق بۆ ئەوەی ئەم وڵاتە دەوڵەمەندە لە ڕووی سیاسی و ئەمنی ئابوریەوە هاوکاری بێت، پێش ئەوەی تورکیا پەنا بۆ هێزی سەربازی بەرێت، ئەگەرنا ئەواو تورکیا ڕێگە بەخۆی دەدات کە هێرشی سەربازی ئەنجام بدات بە تایبەت لە باکوری وڵاتەکە ، کە هەرێمی کوردستانە.

قورسترین ئۆپراسیۆنە داگیرکاریەکان لە هەردوو خاکی سوریا و عێراق


قەڵغانی فورات  2016 جەرابلوس، ئەعزاز، ئەلباب
چڵە زەیتوون2018 عەفرین و یارمەتی
کانی ئاشت2019 سەرێ کانی و گرێ سپی
 قەڵغانی بەهار 2020ئیدلب

ئۆپراسیۆنە داگایرکاریەکانی تورکیا لە خاکی هەریمی کوردستان

ئۆپراسیۆنی چنگ (2019)   ناوچەی خواکوڕک دەستی پێکرد بۆ بڕینی هێڵەکانی پەیوەندی پەکەکە.
چنگی و چنگی پڵنگ (2020)    ناوچەکانی حەفتانین و دەشتی زاخۆ و دهۆک.
هەوبرووسکە (2021)  تەرکیز خرایە سەر ناوچەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین.
چنگی قوفڵ (2022 - تا ئێستا)  گەورەترین و درێژترین ئۆپراسیۆنە کە ئامانج لێی "داخستنی تەواوەتی" سنووری نێوان هەرێم و تورکیا.

بڕی ئەو خاکەی لە عێراقدا کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی تورکیا:

سوپای تورکیا لە چەند شوێنێک توانیویەتی بە قولایی40 کیلۆمەتر لە ناو خاکی هەرێم داگیربکات.
جێگیرکردنی زیاتر لە 100 بنکەی سەربازی و خاڵی پشکنینی ناوخۆیی لە خاکی هەرێمدا
تورکیا : تورکیا بە کردەوە لوتکە چیا ستراتیژییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و هەولێری لەژێردەستدایە ئەوەش هەموو جموجوڵێکی هێزە کوردیەکانی بەتەواوی سنوردار کردووە.


  • هەڕەشەکەی هاکان فیدان ئاماژەی هێرشە بەرەو شەنگال یان قەندیل

  • کێ گەمارۆی سەر کۆبانێی داوە و بۆ ناتوانرێت هاوکاریەکان بگەیەنرێتە شارەکە

  • دامەزراوەی پەی بۆ دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن، مەترسی لەبەردەم دەرگایە، كەی بە هۆش دێنەوە؟

  • مەریوان وریا قانع: هیچ جیاوازییەک لەنێوان جیفری ئیپستین و داعشدا نییە

  • پێش دەستپێکردنی دانوستانەکانی عومان؛ ئەمریکا پەیامێک ئاراستەی ئیسرائیل دەکات

  • ئێران: ئەمەریکا هێرشمان بکاتە سەر، سەرەکیترین ئامانجمان ئیسرائیل دەبێت

  • وەزارەتی دادی ئەمریکا لەبارەی دۆسیەی جێفری ئێپستینەوە چی دەڵێت؟

  • "سوپای سێبەر"؛ ناسنامە و ئەرکی گروپ و چەتەکانی سەربە تورکیا لە هیرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان

  • له‌ كوردستان خۆپیشاندانى ملیۆنى به‌ڕێوه‌ده‌چێت

سەرەکی