5 کاتژمێر پێش ئێستا
128 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل شەوێكی قورسی بەڕێكرد
جەنگی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریكا لەبری هێوربوونەوە پێی نایە قۆناغێكی سەختەوە، ئەمڕۆ 23 رۆژە جەنگ بەردەوامە، شەوی رابردوو تەنها بۆ تاران و شارە گەورەكانی ئێران سەخت نەبوون، بۆ ئیسرائیلیش بە دانپێدانانی سەرۆكوەزیرانەكەی شەوێكی قورس بوو.
لە شارەكانی عەراد و دیمونە و ناوچەكانی باشوری ئیسرائیل، 175 كەس بەهۆی هێرشی موشەكیی ئێرانەوە برینداربوون، ئەمەش لە وەڵامی هێرشەكانی ئیسرائیل بوون كە بۆسەر ئێران و بەدیاریكراوی بۆسەر وێستگەی ئەتۆمیی نەتەنز ئەنجامیدا.
بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل دانی بەوەدانا ئیسرائیل شەوێكی قورسی بەڕێكردووە.
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل جەنگ لەگەڵ ئێرانی بە جەنگی داهاتوو ناوبرد و رایگەیاند بەردەوام دەبن لەڕوبەڕوبوونەوەی دوژمن.
سوپای ئیسرائیل دووپاتی كردووەتەوە، موشەكێكی ئێرانی كە كێشی زیاتر لە 450 كیلۆبووە راستەوخۆ بەر ناوەندی شاری عەراد كەوتووە، دوای ئەوەی سیستمی بەرگریی ئیسرائیل شكستیهێناوە لەخستنەخوارەوەی، بەپێی هەواڵی كەناڵی 12 ی ئیسرائیل دیمەنەكان لە عەراد خەماویترین دیمەن بوون لەسەرەتای جەنگەوە لەگەڵ ئێران.
شاری عەراد ببوونە ئامانجی راستەوخۆی موشەكەكانی ئێران، ئەمەش پاش چەند سەعاتێك لە بە ئامانجگرتنی شاری دیمونە لەلایەن ئێرانەوە بە چەند موشەكێك.
هێرشە قورسەكانی ئێران و ئیسرائیل بۆسەر یەكتر لەكاتێكدان، جەنگی نێوان ئێران لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریكا پێی ناوەتە چوارەم هەفتەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی ئەوەیكردووە لە دامەزراوەكانی وزەی ئێران بدات، بەشێوەیەك هەڕەشەكەی توند كرد وتی "دامەزراوەكانی وزەی ئێران دەسڕینەوە" ئەگەر ئێران لە 48 سەعاتی داهاتوودا گەرووی هورمز نەكاتەوە.
لەبەرامبەردا ئێران هەڕەشەی ئەوەدەكات ژێرخانی ئیسرائیل و ئەمریكا لە ناوچەكە دەكاتە ئامانج، بارەگای خاتەمولئەنبیا دەڵێت ئەگەر ژێرخانی وزە و نەوتمان بە ئامانج بگیرێت، ژێرخانی وزە و تەكنەلۆجیا و ئاوی ئیسرائیل و ئەمریكا لە ناوچەكە بە ئامانج دەگرین.
بەردەوامی ئەو جەنگە لەكاتێكدایە، بەهۆی جەنگی نێوان ئێران لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریكا، نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لەمانگی رابردوەوە 50% نرخەكەی بەرزبووەتەوە، ئێستا 105 دۆلاری بۆ بەرمیلێك تێپەڕاندووە.
-
ئیسرائیل شەوێكی قورسی بەڕێكرد
|
-
نمونەی جوتیارەکە لەنێوان زاگرۆس هیواو ئەبووبەکر کاروانی دا
|
-
|
-
رۆیتەرز: ئەمریكا هانی سوریا دەدات هێز دژی حزبوڵا بجوڵێنێت
|
-
عەراقچی بۆ گۆتێرێس : پەککەوتنی گەرووی هورمز ئەنجامی ئەو شەڕەیە کە بەسەرماندا سەپێندراوە
|
-
هەولێر؛ ئەمساڵ مەراسیمی فەرمی بۆ نەورۆز ئەنجام نادرێت
|
-
سێنتکۆم: هێرشێکی گەورەمان کردەسەر دورگەی خارک
|
-
هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی سەیران بەن دەستیپێکردەوە
|
-
بزووتنەوەی گۆڕان نەخشەڕێگەی کارکردنی بۆ شەش مانگی داهاتوو ڕاگەیاند
|
|
|
|