مەشهود حوسێن، وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان
7   کاتژمێر پێش ئێستا 47 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

ناوەندی هەواڵ

مەشهود حوسێن، وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان، ڕایگەیاند کە ئیسلام ئاباد لە ئێستادا بووەتە چەقی دیپلۆماسیی جیهانی و هاوکات لەگەڵ گەیشتنی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئەو وڵاتە، هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن چڕ بوونەتەوە.

مەشهود حوسێن، وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی جەزیرە ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئێران نەرمی و واقیع بینییەکی زۆری لە پرۆسەی دیپلۆماسیدا نواندووە و لەسەر داوا و ڕاوێژی پاکستان ڕەزامەندیی نیشانداوە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز، بەڵام لە بەرامبەردا چاوەڕێی هەنگاوێکی هاوشێوە و پۆزەتیڤ بوون لە دۆناڵد ترەمپ بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان کە بەداخەوە تا ئێستا ڕووی نەداوە.

وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان  دەشڵێت، گەمارۆکان بەربەستی سەرەکین لەبەردەم دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان و لە ئێستادا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە" بۆ ئەوەی بە هەمان شێوە نەرمی بنوێنن.

هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە گەڕی پێشووی دانوستانەکاندا کە21 کاتژمێری خایاندووە، کەشوهەوایەکی پۆزەتیڤ هەبووە و لایەنەکان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و دوور لە گرژی کۆبوونەتەوە.

 ئیسلام ئاباد چاوەڕێی گەیشتنی شاندی ئەمریکی بە سەرۆکایەتی جارید کوشنەر و ستیڤ ویتکۆف دەکات، پاکستان وەک نێوەندگیرێک هەوڵی نزیککردنەوەی دیدگای هەردوو لا دەدات و دووپاتی دەکاتەوە کە شەڕ بژاردە نییە و هەردوو وڵات پێویستییان بە ئاشتییە، ئەمەش وایکردووە پایتەختی پاکستان ببێتە مەیدانێکی گونجاو بۆ پەیوەندییە ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتن.

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

  • تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

  • لەدایکبووانی2008 بۆ 2010 دەخرێنە ناو تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنەکان

  • نزار ئامێدی بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا

  • سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران

  • پژاک : حدکا و کۆمەڵە بە دوورخستنەوەیان لە "کۆنگرەی ئازادیی ئێران" تۆمەتبار دەکات

سەرەکی