2026-04-20 268 جار خوێنراوەتەوە

تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون

  ئێوارەی ئەمڕۆ دەڤەری ڕاپەڕین ڕووبەڕووی شەپۆلێکی بەهێزی تەرزە و باران و ڕەشەبا و  گەردەلوول بووەوە، کە زەرەر و زیانی زۆری هەبوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین، 35 هاوڵاتی بەهۆی ئەم دۆخە نائاساییەوە بریندار بوون، کە زۆربەیان بەهۆی کەوتن و شکان و ئازار گەیشتن بە جەستەیانەوە بووە.

هاوکات، بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی کارەبای هەرێم، بەهۆی با و زریانی بەهێزەوە 18 فیدەری کارەبا لە ئیدارەی ڕاپەڕین لە کار کەوتوون، ئەوەش بووەتە هۆی پچڕانی کارەبا لە بەشێکی زۆری سنوورەکە.

جگە لەبریندابوونی هاوڵاتیان و زیانی کارەبا، گەردەلوولەکە زیانی زۆری بە ژێرخانی ناوچەکە گەیاندووە، لەوانەش شکانی درەخت و ڕووخانی کەپر و کۆشکی کاسبکاران، هەروەها دوو منارەی گەورەی مزگەوت لە ڕانیە ڕووخاون.

 باران و زریانەکەی ئەمڕۆی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین کاریگەری خراپی لەسەر بەرهەمی دانەوێڵە و باخی جووتیارانیش هەبووە.

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

  • تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

  • لەدایکبووانی2008 بۆ 2010 دەخرێنە ناو تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنەکان

  • نزار ئامێدی بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا

سەرەکی