دەوامی ناوەندەکانی خوێندن
2   کاتژمێر پێش ئێستا 246 جار خوێنراوەتەوە

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌؛ 28ی ئەم مانگە بڕیار لەسەر چارەنووسی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەدات

ناوەندی هەواڵ

بەپێی زانیارییەکان بڕیارە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕۆژی شەممە 28ی ئازار(28ی ئەم مانگە) کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی ناوچەکە ئەنجام بدات، تا بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن بۆ ئەم ساڵ بدات.

 بەپێی زانیارییەکان، دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکان لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە بەستراوەتەوە بە دۆخی ئەمنی و سەقامگیریی بارودۆخەکەو ڕەوشی هەرێمی کوردستان.

بەپێی زانیارییەکان ئەگەر  بە جۆرێک ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەو بارودۆخی ئەمنی وەک ئێستا بەردەوام بن و مەترسییەکان زیاد ببن، ئەگەری زۆرە پشووی خوێندن بۆ کاتێکی نادیار درێژ بکرێتەوە، بەڵام بە پێچەوانەشەوە ئەگەر بارودۆخەکە بە گونجاو بزانرێت، پرۆسەی خوێندن ئاسایی دەبێتەوەو دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەست پێدەکاتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی  بە ئیرادە میدیا دراون  ڕۆژی شەممە  وەزارەتی پەروەردە لە کاتی کۆبوونەوەیدا تاوتوێی ئەم ئەگەرانە دەکات: 

1-  درێژکردنەوەی پشوو بۆ 13/ 4 / 2026

2-کۆتایی هێنان بە ئەمساڵی خوێندنی پۆلەکانی یەکەمی بنەڕەتی تا یانزەی ئامادەیی و هەژمارکردنی وەرزی یەکەم بۆ وەرزی دووەم.

3- لە کۆتایی مانگی پێنج تەنها تاقیکردنەوەیەک بۆ 60 نمرەکە ئەننام بدرێت و کۆتایی بە خوێندن بهێنرێت.

4-  تاقیکردنەوەی ووزاری پۆلی 12 دوابخرێت بۆ مانگی حەوت یاخود هەشت.

هەر بە پێی زانیارییەکان وەزارەتی خوێندنی باڵا بەنیازە خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان بکات بە ئونلاین.

هەندێک زانیاریش باس لەوە دەکەن، بەهۆی شەڕوو ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە، بەشێکی زۆری خێزان و منداڵی بەرپرسان لەڕێگەی تورکیاوە هەرێمی کوردستانیان بەجێهێشتووە، ئەگەر بارودۆخەکە  وەک ئێستا بەردەوام بیت و  ئارام نەبێتەوەو ئاڵۆزییەکان بەردەوامی هەبێت، بەئەگەرێکی زۆرەوە پرۆسەی پەروەردە یان دەکرێتە ئۆنلاین یان کۆتایی بەخوێندنی ئەمساڵ دەهێنرێت و وەرزی یەکەمی خوێندن بەبنەما وەردەگیرێت بۆ تەواوی خوێندنی ساڵی 2025 بۆ 2026.

رۆژی 6ی ئەم مانگە وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، کە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران ، لە یەکشەممە 8 ی 3 ی 2026 تا دووشەممە 23 ی 3 ی2026، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش ) پشوو دەبێت.

ساڵانە بەپێی پشووە فەرمییەکان، لە 11 ی 3 ی 2026 تا 23ی 3 ی 2026 پشووی فەرمی بەهارەی ناوەندەکانی خوێندنە.

ڕۆژی 18ی ئادار، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا بەبۆنەی هاتنی جەژنەکانی ڕەمەزان و نەورۆز و بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان،  ڕۆژی پێنجشەممە (19ی ئاداری 2026) تا ڕۆژی یەکشەممە (29ی ئاداری 2026)، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان کردە پشووی فەرمی.

 

 

  • جێگرەوەی عەلی لاریجانی دەستنیشانکرا

  • وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌؛ 28ی ئەم مانگە بڕیار لەسەر چارەنووسی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەدات

  • ئیسرائیل شەوێكی قورسی بەڕێكرد

  • نمونەی جوتیارەکە لەنێوان زاگرۆس هیواو ئەبووبەکر کاروانی دا

  • "یەك یەك ڕاویان دەكەین"

  • رۆیتەرز: ئەمریكا هانی سوریا دەدات هێز دژی حزبوڵا بجوڵێنێت

  • عەراقچی بۆ گۆتێرێس : پەککەوتنی گەرووی هورمز ئەنجامی ئەو شەڕەیە کە بەسەرماندا سەپێندراوە

  • هەولێر؛ ئەمساڵ مەراسیمی فەرمی بۆ نەورۆز ئەنجام نادرێت

  • سێنتکۆم: هێرشێکی گەورەمان کردەسەر دورگەی خارک

سەرەکی