2026-04-18 353 جار خوێنراوەتەوە

گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

ناوەندی هەواڵ

دوای ئەو گرژی و پێکدادانە سەربازییانەی کە لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران ڕوویان دا، جارێکی دیکە جوڵەی فڕۆکەوانی لە ئاسمانی ئێراندا دەرکەوت

بەگوێرەی داتاکانی ماڵپەڕی "فلاێت ڕادار 24" (Flightradar24)، ئەمڕۆ شەممە 18ی نیسانی 2026، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی "ماهان ئایەر"ی ئێرانی لە جۆری (Airbus A340-313) بە ژمارەی گەشتی (IRM1128) لە کایەی ئاسمانیی ئێراندا بینراوە.

زانیارییەکان دەری دەخەن:

1. فڕۆکەکە لە شاری "مەسقەت"ی پایتەختی عومانەوە بەڕێکەوتووە و لە ڕێڕەوی ڕۆژهەڵاتی ئاسمانی ئێرانەوە بەرەو ناوەوەی وڵاتەکە دەچێت.

2.  ئەم گەشتە لە ئێستادا لە پلەی یەکەمی ئەو فڕۆکانەیە کە لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین بینەریان هەیە (بۆتە جێی سەرنجی چاودێرانی جیهانی)، کە زیاتر لە پێنج هەزار و800 کەس بە شێوەی ڕاستەوخۆ چاودێری ڕێڕەوەکەی دەکەن.

ئەم جوڵەیە دوای ئەوە دێت کە ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنیی ئێران بڕیاری دا بەشێک لە کایەی ئاسمانیی وڵاتەکە بە ڕووی گەشتەکاندا بکاتەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک بەهۆی بارودۆخی جەنگ و مەترسییە ئەمنییەکانەوە داخرابوو.

چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن کە دەرکەوتنەوەی ئەو یەک فڕۆکەیە نیشانەیە بۆ هێوربوونەوەی دۆخەکە و هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی جوڵەی بازرگانی و گەشتیاری لە ناوچەکەدا، هەرچەندە هێشتا بەشێکی زۆری کایەی ئاسمانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئێران بە چۆڵی دەبینرێت و گەشتەکان تەنها لە ڕێڕەوە دیاریکراوەکانی ڕۆژهەڵاتەوە دەستیان پێکردۆتەوە.

 

  • "کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛​هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

  • سەنتەری میترۆ بۆ پارتی و یەکێتی: یاسا مەكەنە خزمەتكاری سیاسەت

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

سەرەکی