2 کاتژمێر پێش ئێستا
32 جار خوێنراوەتەوە
ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی
ناوەندی هەواڵ
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق وتاری ماڵئاوایی پێشكەش كرد، ئەوەش لەكاتێكدایە سبەینێ كابینەكەی عەلی زەیدی متمانەی پێدەدرێت. لە وتاری ماڵئاواییدا سودانی ڕایگەیاند "قەرزی دەرەكی بۆ نزیكەی 10 ملیار دۆلار كەمبووەتەوە و زیاتر لە 19 ترلیۆن دینار قەرزی ناوخۆشمان داوەتەوە، وەبەرهێنانی عێراق 114 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە".
بەوتەی سودانی، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا رێژەی بێكاری لە 16.5% بۆ 13.5% كەمیكردووە.
وتیشی "سیستمی ئەسیكۆدامان جێبەجێ كردووەو دەبێت هەرێمی كوردستانیش جێبەجێی بكات".
سودانی ڕایگەیاند:"حكومەتەكەمان لە 28ی تشرینی یەكەمی 2022 دەستی بە كارەكانی كرد، ئەمەش دوای وەرچەرخانێكی سیاسی مەترسیدار كە وڵاتی هەژاند و نزیك بوو لە لێكەوتەی مەترسیدار، عێراق توانی لەڕێگەی دیپلۆماسی هاوسەنگ و فراوانكردنی بازنەی دەستپێشخەرییە سیاسییەكانیەوە، پێگەی خۆی پێناسە بكاتەوە، هاوكات جەختی لەوە كردەوە ناچێتە ناو میحوەرە ناوچەییەكانەوە".
بەوتەی سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق "لەكۆی 5300 پرۆژەی پەككەوتوو، 3250 پرۆژە لەكاردان، ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا بەرزبووەتەوەو گەیشتووەتە 29 هەزار مێگاوات، ژیان بۆ سەدان پرۆژەی تەندروستی گەڕاوەتەوە كە راوەستابوون هەروەها خزمەت لە 22 نەخۆشخانەی نوێ دەستیپێكردووە".
"لە بەرهەمهێنانی گەنمدا گەیشتینە خۆبژێوی، كە لە ساڵی 2025 گەیشتە 6.2 ملیۆن تۆن، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا رێژەی بێكاری لە 16.5% بۆ 13.5% كەمیكردووە، 963 هەزار خێزانی نوێ بۆ پرۆگرامی پاراستنی كۆمەڵایەتی زیاد كراون، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا پێوەرەكانی هەژاری لە 25% بۆ نزیكەی 10% دابەزیوە، پێشكەوتنی بەرچاومان بەدەستهێناوە لە راگرتنی سوتاندنی غاز، گەیشتوینەتە ئاستی 74%ی وەبەرهێنان، لە كاتێكدا كە حكومەتمان وەرگرت رێژەكە 52%."سودانی وای وت.
سودانی دەشڵێت "كۆی توانای پاڵاوتنی پاڵاوگەكانی عێراق لە 600 هەزار بەرمیلی رۆژانەوە لە ساڵی 2022، بۆ نزیكەی یەك ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا تا سەرەتای ساڵی 2026 زیادیكردووە، عێراق گرێبەستی گەورە لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییە گەورەكانی وەكو بریتش پترۆلیۆمی بەریتانی، تۆتال، شیڤرۆن، ئێكسۆن مۆبیل، و هالیبێرتۆن واژۆ كردووە".
هەروەها ڕایگەیاند "هەنگاوی بەرچاومان لە پلاندانان و جێبەجێكردنی (ڕێگای گەشەپێدان) بڕیوە، ئەم پرۆژە كە بووەتە واقیع و چووەتە قۆناغی یەكەمی خۆیەوە، 100 هەزار هەلی كاری راستەوخۆ دابین دەكات".
سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق ئاماژەی بەوەشدا "سەرژمێری گشتی دانیشتووان بۆ یەكەمجار لە ماوەی 38 ساڵدا ئەنجامدرا، كە بنكەیەكی زانیاریی گرنگ بۆ هەر پرۆسەیەكی گەشەپێدان یان پلاندانانی دروست دابین دەكات، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا قەرزی دەرەكی عێراق لە نزیكەی 13 ملیار دۆلارەوە بۆ نزیكەی 10 ملیار دۆلار كەمبووەتەوە، هەڵاوسانی ساڵانە لە 7.5% بۆ 2.7% دابەزیوە".
سودانی لە درێژەی قسەكانیدا وتی "ئێمە سیستەمی (ئیسكۆدا)مان جێبەجێ كرد، كە كاركردنی لە دەروازە سنوورییەكان بۆ ئاستێكی بێ پێشینە بەرزكردەوە لەبواری كۆنترۆڵكردن و ڕێكخستندا، نزیكەی هەزار كیلۆمەتر ڕێگای نوێی نوێمان بە سەركەوتوویی دروستكرد و نزیكەی 130 ملیۆن مەتر چوارگۆشە شەقامەكانمان قیرتاو كرد".
دروستكردنی (12) پردی نوێ، چاككردنەوەی (42) پردی تر، و (16) پڕۆژەی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ تەنها لە بەغداد. بەشێكی تر بوون لەو پرۆژانەی سودانی باسی كرد، وتیشی "زیاتر لە (725) پڕۆژە لەلایەن تیمی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری لە سەرتاسەری عێراق ئەنجامدراون".
هەروەها وتیشی "توانیمان زیاتر لە 383 ملیۆن دۆلار وەرگرینەوەو 33 كەسی تۆمەتباری گەندەڵی لە دەرەوەی وڵاتەوە بهێنینەوە".
لە كۆتایی قسەكانیشیدا سودانی وتی "حكومەتەكەمان متمانەی بە پرۆسەی هەڵبژاردن گەڕاندەوە و بەشدارییەكی فراوانی مسۆگەر كرد".
-
ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی
|
-
وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"
|
-
تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون
|
-
گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا
|
-
هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد
|
-
گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات
|
-
لەدایکبووانی2008 بۆ 2010 دەخرێنە ناو تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنەکان
|
-
نزار ئامێدی بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا
|
-
سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران
|
|
|
|