8   کاتژمێر پێش ئێستا 172 جار خوێنراوەتەوە

"لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

تۆم باراک دێتە هەولێر و بەغدا

ناوەندی هەواڵ

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و عێراق، سەردانێکی فەرمی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات. سەردانەکەی ئەم بەرپرسە باڵایەی واشنتن لە کاتێکدایە چاودێرانی سیاسی هۆشداریی لە لێکەوتەکانی دەدەن و بە هەوڵێک بۆ تێکدانی قەوارە و ئیدارە خۆجێییەکان وەسفی دەکەن.


ئەجێندای سەردانەکە و کۆبوونەوەکان
تۆم باراک بڕیارە ڕۆژی دووشەممە بگاتە عێراق و لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و چەند بەرپرسێکی باڵای دیکەی حکومەتی فیدراڵی کۆببێتەوە.
نێردەکەی ئەمریکا، کە هاوکات باڵیۆزی ئەمریکایە لە تورکیاش سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە، لەگەڵ ئەم سەردانەشدا وا چاوەڕوان دەکرێت ناوبراو لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆببێتەوە و بارودۆخی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستانیش تاوتوێ بکەن .


بۆچی سەردانەکەی باراک مەترسیە بۆ سەر قەوارەی کوردی
تۆم باراک پێشووتر لە چەندین بۆنەدا جەختی لەسەر بەهێزکردنی "دەسەڵاتی ناوەندیی وڵاتان" کردووەتەوە و دژایەتی خۆی بۆ ئیدارە هەرێمی و خۆجێییەکان نیشانداوە. هاوکات لەبەرامبەر شەڕ و خوێنی هەزاران کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان پشتی کردە کوردان و سیاسەتی ئەمریکای گرێدایەوە بە هەمان ئەو ڕەوت و سیاسەتەی کە پێشتر ئەمریکیەکان وەک تیرۆر ناوزەدیان دەکرد لە سوریای ئێستا، چاودێران پێیان وایە ئەم دیدگایەی باراک، ڕاستەوخۆ بە واتای دژایەتیکردنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دێت، بە هەمان ئەو شێوازەی کە پێشتر لە ڕۆژئاوای کوردستان سیاسەتە هاوشێوەکانی پەیڕەو دەکرد، کە بێگومان هاوتەریبە لەگەڵ سیاسەتی ئێستای تورکیا و وڵاتانی داگیرکەری دیکەی کوردستان" عێراق . سوریا . ئێران"  .

حاکم شێخ لەتیف: لۆزانێکی نوێ بەڕێوەیە
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هاتنی باراک بۆ بەغداد و هەرێم، کاردانەوەکان لەسەر ئاستی ناوخۆیی دەستیان پێکردووە. حاکم شێخ لەتیف، یاساناس و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی عێراق (لەسەر لیستی گۆڕان)، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هۆشدارییەکی توندیدا و نووسیویەتی:
"لەناوبردنی خەونی نەتەوەیەک لە لۆزانێکی نوێدا بە سەرکردایەتی ئەمریکا و تۆم باراک بەڕێوەیە."
حاکم شێخ لەتیف لە بڵاوکراوەکەیدا ترسی خۆی نیشانداوە لە پلانێکی مەترسیدار و پێی وایە چارەسەری ئەو دۆخە چاوەڕوانکراوە " تەنها لە یەکڕیزیدایە" و ڕایگەیاندووە: "باشترین وەڵام بۆ ڕێگریکردن لە لەناوبردنی میللەتی کورد، تەنها یەکگرتن و یەکبوونی ناوخۆییە."

 

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

  • تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

سەرەکی