10 کاتژمێر پێش ئێستا
134 جار خوێنراوەتەوە
سەنتەری میترۆ بۆ پارتی و یەکێتی: یاسا مەكەنە خزمەتكاری سیاسەت
سەنتەری میترۆ دڵنیایە "هیچ بنكەیەكی پۆلیسی سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوبەری داواكەی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم جێبەجێناكەن"
ناوەندی هەواڵ
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە رۆژنامەنووسان رایدەگەیەنێت، ئەو داوا یاساییانەی كە رەهەندی سیاسییان پێوە دیارە پەرەدەستێنن و ملكەچی ململانێی سیاسی نێوان یەكێتی و پارتی دەكرێن، بەمەش، نەك تەنها ئازادی كاری رۆژنامەگەری، بەڵكو سەروەری یاساش دەخەنە ژێر پرسیارەوە.
سەنتەری میترۆ، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا، زیاتر لە (10) كەیسی تایبەت بە بڵاوكردنەوەی پێ گەیشتووە، وەک خۆیان دەڵێن، هەریەكەیان دەبوو بە پێی یاسای رۆژنامەگەری مامەڵەی لەگەڵ بكرێت نەك یاسایەكی تر، بەڵام، پەنابراوە بۆ یاسای ژمارە (6) ی ساڵی 2008 "یاسای قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی كردن"، كە سزاكەی لە شەش مانگەوە تا پێنج ساڵ بەندكردنی تێدایە.
بە وتەی سەنتەری میترۆ، ئەم یاسایە ئەوەی تێپەڕاندووە كە تایبەتمەند بێت بە كێشەی كۆمەڵایەتی كە ئامێرەكانی پەیوەندیكردن و ئەنتەرنێت دروستی دەكەن. بەڵكو، دەستەواژەی وەك، (بڵاوكردنەوەی هەواڵی هەڵبەستراو، تۆمەت هەڵبەستن لە رێی ئەنتەرنێتەوە) لە یاساكەدا بۆ مەبەستی جیاواز بەكاردەهێنرێت، بە تایبەتیش دژ بە رەخنەگران و رۆژنامەنووسان.
"نوێترینیان، فەرمانی دەستگیركردنە بۆ سەرۆكی بۆردی بەڕێوەبردنی كەناڵ8، ئەحمەد نەجم، و رۆژنامەنووس بژار دەباغ، كە وەزیری ناوخۆ لە 7ی ئایاری 2026، واژۆی كردووە، بەهۆی شەڕی میدیا بەهەمان پاساو زەمینە رەخساوە یەكێتی دژی میدیاكارانی پارتی داوای یاسایی تۆمار بكات". سەنتەری میترۆ وا دەڵێت.
میترۆ زانیویەتی "یەكێتی نیشتمانی كوردستان، داوای لە وەزیری ناوخۆ كردووە كە بڕیاری دەستگیركردنەكە دەرنەكات و رەچاوی بارودۆخەكە بكات تا ئامادەبوونی داواكراوان لەبەردەم دادگا، بەڵام دوای ئەم داوایە وەزیر فەرمانەكەی دەركردووە".
لە نووسراوەكەی وەزارەتی ناوخۆدا، بە ژمارەی 13175، داوا لە گشت هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ كراوە كە داواكراوان دەستگیربكرێن و لە دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر ئامادە بكرێن.
سەنتەری میترۆ دڵنیایە "هیچ بنكەیەكی پۆلیسی سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوبەری داواكەی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم جێبەجێناكەن و بە هۆی دابەشبوونی سیاسی، بە وەزیری خۆیانی نازانن، ئەمە بۆ فەرمانەكانی سلێمانیش راستە".
میترۆ پێی وایە، پارتی و یەكێتی بەشێكی زۆری میدیایان بۆ شەڕی سیاسی دامەزراندووە، بۆ شەڕی شكاندنی ركابەرەكان، بۆ شەڕی تۆخكردنی زۆنچێتی و كۆنەقین، شەڕی شێواندنی راستی و تێكشاندنی رۆحی پێكەوەیی، هاوكات كەشێكی گوتارییان رەخساند كە پرۆسەی سیاسی تێیدا زەرەرمەند بێت.
"پەرەسەندنی ئەو داوا یاساییانەی كە رەهەندی سیاسییان پێوە دیارە و ملكەچكردنی یاسا بۆ ململانێی سیاسی نێوان یەكێتی و پارتی، نەك ئازادی كاری رۆژنامەگەری ، سەروەری یاساش دەخاتە ژێر پرسیارەوە. ئێمە رەتیدەكەینەوە". سەنتەری میترۆ وا دەڵێت.
لە کۆتاییشدا دەڵێت، " پەنابردن بۆ یاسای ژمارە (6) ی ساڵی 2008 یاسای قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی كردن، لە كەیسەكانی تایبەت بە رۆژنامەنووسان و دەزگاكانی راگەیاندن، بێ نرخكردنی یاسای ژمارە (35)ی ساڵی 2007 ی یاسای رۆژنامەگەریە لە كوردستان و پێویستمان بەكاری هەرەوەزی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی".
-
سەنتەری میترۆ بۆ پارتی و یەکێتی: یاسا مەكەنە خزمەتكاری سیاسەت
|
-
سهرۆكوهزیرانى پاكستان:له ههموو كات زیاتر له ڕێككهوتنى ئهمریكا و ئێران نزیكین
|
-
|
-
كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران
|
-
ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی
|
-
وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"
|
-
تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون
|
-
گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا
|
-
هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد
|
|
|
|