2   کاتژمێر پێش ئێستا 57 جار خوێنراوەتەوە

پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

ناوەندی هەواڵ

شەوی ڕابردوو لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مەفرەزەیەکی پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) کەوتنە ناو بۆسەیەکی توندوتیژی هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە و لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون. ئەم ڕووداوەش هاوکات بوو لەگەڵ هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی لایەنەکانی ڕۆژهەڵات لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان.


 وردەکاریی بۆسەکە بەپێی سەرچاوەکەی «ئیرادە»
سەرچاوەیەکی تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، بە ماڵپەڕی (ئیرادە)ی ڕاگەیاند: "شەهیدبوونی ئەو پێنج پێشمەرگەیە لە ئەنجامی پلانێکی پێشوەختە و داڕشتنی کەمین بووە، نەک شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ وەک ئەوەی لە هەندێک میدیادا بڵاوکراوەتەوە."


سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، ڕووداوەکە لە دەوروبەری کاتژمێر ٨ی شەوی ڕابردوو لە نێوان ناوچەکانی پیرانشار و سەردەشت ڕوویداوە. پێشمەرگەکان بە ئۆتۆمبێلێک سەرقاڵی گۆڕینی شوێنی خۆیان بوون، بەڵام لە ڕێگادا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دادەبەزێت و دەستبەجێ هێزەکانی سوپای پاسداران بە چەکی قورس، دەستڕێژی گوللە و ئاڕ پی جی (RPG) ئۆتۆمبێلەکە دەکەنە ئامانج، کە بەهۆیەوە سەرجەم پێشمەرگەکان لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا شەهید دەبن.


ناسنامەی شەهیدەکان
عەبدوڵا حاجی عەبدوڵا
  کارۆ هۆرمۆزیاری
 توانا عوسمانی
 فەردین چەنگیزی
 محەمەد گەرگوڵی


ئەو کۆمەڵکوژییەی هێزەکانی ڕژێمی ئێران لە ناوخۆی ڕۆژهەڵات، هاوکات بوو لەگەڵ هێرشێکی بەرفراوانی درۆنی و مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان، کە تێیدا بارەگاکانی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری (دێگەڵە) کرانە ئامانج و بەیانی ئەمڕۆش زیانەکانی ئەو هێرشانە و خستنە بۆسەی پێشمەرگەکان بە فەرمی بڵاوکرانەوە.

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

  • سەنتەری میترۆ بۆ پارتی و یەکێتی: یاسا مەكەنە خزمەتكاری سیاسەت

  • سه‌رۆكوه‌زیرانى پاكستان:له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ ڕێككه‌وتنى ئه‌مریكا و ئێران نزیكین

  • "لۆزانێکی نوێ" بەڕێوەیە

  • كەیسی شێروان شێروانی دەگەیەندرێتە دورترین سەرۆك وەزیران

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

  • تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

سەرەکی