7   کاتژمێر پێش ئێستا 91 جار خوێنراوەتەوە

زیاتر لە ٣٠ کەناڵی میدیایی لە سلێمانی پەیماننامەیەکی هەشت خاڵییان بۆ پاراستنی ژینگە ئیمزا کرد

«پرسی ژینگە لە جەنگی داعش گرنگترە»؛ میدیاکانی هەرێم ڕووبەڕووی ئاڵنگارییە ژینگەیییەکان دەبنەوە

لە چالاکییەکی میدیایی ژینگەییدا لە سلێمانی، زیاتر لە ٣٠ کەناڵی ڕاگەیاندنی بینراو، بیستراو و خوێندراو پەیامنامەیەکی هەشت خاڵییان بۆ ڕوماڵکردنی پرسی ژینگە و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی واژۆ کرد.

چالاکییەکە لە لایەن ڕێکخراوی ئایندە بۆ پرسی ژینگە، لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و بە سپۆنسەری ڤیژن فاوندەیشن لە پەیمانگەی ناشناڵ بەڕێوەچوو.

کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان بە ئاماژەدان بە بوونی ١٧٥٠ کەناڵی ڕاگەیاندن لە هەرێمدا جەختی کردەوە، لە ئێستادا مەترسییەکانی سەر ژینگە و بەبیابانبوون لە جەنگی داعش گرنگترن و پێویستە میدیاکان بە بایەخەوە کار لەسەر ئەم پرسە بکەن.

لە لایەکی ترەوە، مەعروف مەجید، سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە هۆشداریدا لە خراپیی دۆخی ژینگە و ئاشکرای کرد کە ڕۆژانە ٢ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل ٥ ملیۆن لیتر سووتەمەنی دەسووتێنن، هەروەها لە کۆی ٧٠٠٠ تۆن خاشاکی ڕۆژانە لە هەرێم، ٣٥٠٠ تۆنی تەنها خۆراکە.

لە پەراوێزی چالاکییەکەدا، ١٣ بەرنامەی ئامادەکراوی ژینگەیی پێشکەشی کەناڵەکان کران و بڕیاریشە ١٣ بەرنامەی تر بەبێ لۆگۆیان بۆ ڕەوانە بێت، تا وەک بەشێک لە هەڵمەتی پاراستنی ژینگە پەخشی بکەن.

  • زیاتر لە ٣٠ کەناڵی میدیایی لە سلێمانی پەیماننامەیەکی هەشت خاڵییان بۆ پاراستنی ژینگە ئیمزا کرد

  • ژمارەکان سەرسوڕهێنەرن؛ ئەم ڤایرۆسە بەخێراییەکی مێژوویی بە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە

  • له‌ مانگى شه‌ش دا 127 ڕووداوى برینداربوون به‌ ماتۆڕسكیل له‌ سلێمانى تۆماركراوه‌

  • ساڵانە 15 هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هێمنی دەروونی لە سلێمانی دەکەن

  • ئۆزگور ئامەد بۆ The Amargi :سەرکەوتنی ئاشتی بەوە دەپێورێت کە چ جۆرە یاسایەک، دەستەبەرییەک و فەرهەنگێکی کۆمەڵایەتی بۆ پێشوازیکردنیان ئامادەیە

  • وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان ڕووبەڕووی لێپێچینەوەتان دەکاتەوە

  • "کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛​هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

سەرەکی