6   کاتژمێر پێش ئێستا 72 جار خوێنراوەتەوە

YRK : ئەگەر هێرشەکان بەردەوام بن ئەوا بە توندی وەلام دەدەینەوە

تا ئێستا وەلامی سنوردارمان داوەتەوە

ناوەندی هەواڵ

  •  سوپای پاسداران چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی بۆ بۆردومانکردنی کەڵاتەرزانی بەکارهێناوە و هێزێکی زۆریشی لە ناوچەکە جێگیر کردووە.
•  ئەگەر ئەم هێرشانە بەردەوام بن، مافی بەرگریی ڕەوای خۆی بەکار دەهێنین و وەڵامێکی توندیان دەدەینەوە.


دەقی ڕاگەیاندراوەکەی یەرەکە :

"لە ماوەی دواییدا، جارێکی دیکە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە هێرش کرایە سەر هێزەکانمان. بۆ ئەوەی رای گشتی ئاگادار بێت، زانیاری سەبارەت بەم هێرشە بۆ گەلەکەمان بڵاودەکەینەوە. پێشتریش ئاماژەمان پێکردبوو ئێستاش جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە کە لە بەرامبەر هەر هێرشیک بۆ سەر گەل و هێزەکانمان، مافی بەرگیی ڕەوای خۆمان بەکار دەهێنین.

ڕژیمی ئێران لە ناوچەی شاهۆ لە ڕێکەوتی ٢١ی مانگەوە (١٣ـی تشرینی یەکەم) تا ئێستا، هێزێکی سەر بە سوپای پاسدارانی لەگەڵ چەکی قورس و درۆنی بۆمبرێژکراو (کامیکازی) لە ناوچەکە جێگیر کردووە. لە رێکەوتی ٢١ی ڕەزبەر، دوژمن بە درۆنی کامیکازە و چەکی قورس، ناوچەی "دەشتە قەڵبێ"ـی بۆمباران و تۆپباران کرد. هەروەها، لە ٢٣ی ڕەزبەر (١٥ـی تشرینی یەکەم) ، لەکاتەکانی سەرلەبەیانی سەرەتا بە چوار درۆنی خۆکۆژ و دواتر تا نیوەرۆ، هەرێمی کڵا تەرزانیشی بۆمباران کرد. هەروەها لەو هەرێمەدا هەژمارێکی پاسداریان جێگیر کردوەو وا دەردەکەوێت کە لە جووڵە و هێرشکانیان بۆ سەر هێزکانمان سوورن و بەردوام دەبن.

 ئەوەش ڕوون دەکەینەوە کە لەلایەن هێزەکانمانەوە وەڵامی سنوردار دراوەتەوە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە ئێمە لەو ئاستەدا دەمێنینەوە، ئەگەر ئەم هێرشانە بەردەوام بن، وەک یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا کۆتایی مافی خۆپاراستنی رەوای خۆمان بەکار دەهێنین و وەڵامی پێویست دەدەینەوە."

  • YRK : ئەگەر هێرشەکان بەردەوام بن ئەوا بە توندی وەلام دەدەینەوە

  • ڕۆژنامەنوسانی  هەرێم  زەوی  وەردەگرن

  • وەزیری کار: لە کۆی نزیکەی  چوار هەزار منداڵی ئۆتیزم تەنیا 310 منداڵ هاوکاریی دارایی وەردەگرن

  • توێژینەوەیەکی ساڵی 1960" ڕۆژی هەینی 13ی نۆڤێمبەری 2026 کۆتایی جیهانە "

  • زیاتر لە ٣٠ کەناڵی میدیایی لە سلێمانی پەیماننامەیەکی هەشت خاڵییان بۆ پاراستنی ژینگە ئیمزا کرد

  • ژمارەکان سەرسوڕهێنەرن؛ ئەم ڤایرۆسە بەخێراییەکی مێژوویی بە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە

  • له‌ مانگى شه‌ش دا 127 ڕووداوى برینداربوون به‌ ماتۆڕسكیل له‌ سلێمانى تۆماركراوه‌

  • ساڵانە 15 هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هێمنی دەروونی لە سلێمانی دەکەن

  • ئۆزگور ئامەد بۆ The Amargi :سەرکەوتنی ئاشتی بەوە دەپێورێت کە چ جۆرە یاسایەک، دەستەبەرییەک و فەرهەنگێکی کۆمەڵایەتی بۆ پێشوازیکردنیان ئامادەیە

سەرەکی