×

2024-07-04 410 جار خوێنراوەتەوە

رەیان کلدانی کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی ڕەتکردەوە

ناوەندی هەواڵ

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی بابلیون ئاشکرایدەکات، سەرۆکی بزووتنەوەی بابلیۆن بانگهێشت نامەیەکی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کورستان ڕەتکردووەتەوە.

دورەید جەمیل، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی بابلیون لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە،"رەیان کلدانی، سەرۆکی بزووتنەوەی بابلیۆن، بانگهێشتنامەیەکی مەسعود بارزانی بۆ کۆبوونەوە لە بەغداد ڕەتکردووەتەوە".

دەشڵێت، هۆکاری ڕەتکردنەوەی بانگهێشتنامەکە، "بەهۆی هەڵوێستی بزووتنەوەی بابلیۆنە سەبارەت بەڕەتکردنەوەی سیاسەتەکانی پارتی لەناوچە مێژوییەکانی دەشتی نەینەوا.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی ماوەی دوو ڕۆژە بەسەردانێک لە شارى بەغدادە و ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ و بەرپرسانی عێراق ئەنجامداوە.

لەلایەکی دیکەوە،  بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەستکەوتووە، مەبەستی  یەکەم و سەرەکی سەردانەکەی مەسعود بارزانی، بۆ بەغدا دیدارە لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی بەتایبەتیش نوری مالیکی. 

ئامانجی بینینی مالیکی و بەرپرسانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئەوەیە کار بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق  بکەن کە لە  مانگی (ئایاری 2025) بێت، وە لە ئەگەری ئەوەی ئەگەر ئەو  هەنگاوە سەربگرێت دواتر داوادەکەن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی دیارکراونەکرێت.

هەر بەگوێڕەی زانیارییەکان ئامانجی هەوڵدان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەو دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ  گۆڕینی کۆمسیۆنی ئێستای عێراقە،لەبەر ئەوەی پارتی هەتا پێی بکرێت نایەوێت بەستافی ئێستای ئەم کۆمسیۆنەوە بچێتە هەڵبژاردنەوە، کە خۆی هیچ دەسەڵاتێکی تێیدا نیە.
هاوکات بەشی دووەمی سەدانەکەی بارزانی دانانی‌ پارێزگاری كه‌ركوكه‌ لەبەر ئەوەی لەبەغدا نەیارانی کورد و دۆستەکانی خۆی بینی.

بەگوێرەی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، بەشی سێیه‌می سەردانەکە تایبه‌ته‌ به‌ پرسی هاتنی تورکیاو گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی هێزەکانی قەندیل و دانانی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق.

 

  • لە عێراق توشبوون بە تاى خوێنبەربون گەیشتە 66 کەس

  • رەیان کلدانی کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی ڕەتکردەوە

  • ئەمریكا بە پرۆژە یاسایەک عێراق توڕە دەكات

  • بەهۆی كەمی كارەباوە هۆشداریی لە خۆپیشاندانی بەرفراوان دەدرێت

  • سەرۆك كۆماری عێراق ژمارەیەک یاسای پەسەندكرد

  • عەبادى: داوای هەڵوێستی نیشتمانی لە عێراق و هەرێم دەکات بۆ ڕاگرتنى دەستدرێژیی و پێشێلکارییەکانى تورکیا لەناو خاکی هەرێم

  • عێراق گواستنەوەی سەرکردەکانی حەماس بۆ بەغداد ڕەتدەکاتەوە

  • سەرکردەکانی حەماس قەتەر جێدەهێڵن و دەچنە عێراق

  • وەزیری نەوت: عێراق هاوردەکردنی غاز رادەگرێت

سەرەکی