×

2024-06-26 220 جار خوێنراوەتەوە

عێراق گواستنەوەی سەرکردەکانی حەماس بۆ بەغداد ڕەتدەکاتەوە

ناوەندی هەواڵ

 دوای ئەوەی چەندین جار ڕاپۆرت و زانیاری لەسەر ئامادەیی سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس بۆ گواستنەوە لە قەتەرەوە و نیشتەجێبون لە عێراق بڵاوکرایەوە، حکومەتی عێراق ڕەتیکردەوە داوایەکی لە بزوتنەوەی حەماس بۆ گواستنەوەی سەرکردەکانی بۆ عێراق پێگەشتبێت.

ئەمڕۆ چوارشەمە 26 ی حوزەیرانی 2024  ڕاوێژکاری سیاسی سەرۆک وەزیرانی عێراق، فادی ئەلشەمەری ڕایگەیاند، هیچ پلانێك نییه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی بارەگایەکی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس لە عێراق و  تا ئێستاش داواکاری گواستنەوەی سەرکردەکانی حەماس یان کردنەوەی نوسینگەیەکی فەرمی لە عێراقمان پێنەگەیشتوە.

هاوکات، رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت، له‌ زاری سەرچاوەیەکی دیکەی نزیک لە حکومەتی عێراقەوە بڵاویکردوەتەوە، گواستنەوەی سەرکردەکانی بزوتنەوەی حه‌ماس (خالید مه‌شعه‌ل و ئیسماعیل هەنیە) بۆ بەغدا بەدور دەزانرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، حەماس داوای لە حکومەتی عێراق نەکردوە نوسینگەیەک بکاتەوە یان نوسینگه‌كه‌ی بگوازێتەوە بۆ به‌غدا، بۆیه‌ باسكردن له‌م بابه‌ته‌ بێبنه‌مایه‌.

جێگەی ئاماژەیە میدیاکانی ڕۆژئاوا ئاماژەیان بەوەکردبوو، هەنگاوی گواستنەوەی بارەگای بزوتنەوەکە بۆ بەغدا لە مانگی ڕابردودا لەلایەن ئیسماعیل هەنیە، ڕێبەری سیاسی بزوتنەوەی حەماس و نوێنەرانی حکومەتی عێراق و ئێران تاوتوێ کراوە، به‌ڵام كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی حه‌ماس پێویستی به‌ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق هه‌یه‌.

 

  • سودانی: پێویستە شەڕی سەر غەززە و لوبنان بوەستێت

  • ناکۆکی لەسەر پڕۆژەیاسایەک کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراقی ڕاگرت

  • لە 10 رۆژدا پێنج هەزار لوبنانی ئاوارەی عێراق بوون

  • لە کەرکوک هێرشکرایە سەر سوپای عێراق و چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا

  • گفتوگۆکانى خشتەى بودجەى 2025 دەستپێدەکات

  • ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكاندا داخرا

  • سودانى بۆ وەزیرى ناوخۆ: لێکۆڵینەوەى خێرا لە هێرشە مووشەکییەکان بکەن

  • عەرەبی جەدید: هەموو بیانوویەک ئامادەیە بۆ دووبارەبوونەوەی خۆپیشاندانەکانی تشرین لە عێراق

  • کارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق گۆڕدرا

سەرەکی