×

2024-06-30 346 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا بە پرۆژە یاسایەک عێراق توڕە دەكات

ناوەندی هەواڵ

دوای ئەوەی ئەندامێكی پارتی كۆمارییەكانی ئەمریكا ڕەشنووسی پرۆژە یاسایەكی پێشكەش كردووە و تیایدا فایەق زێدانی تۆمەتباری كرد بە خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێران، وەزارەتی دەرەوە و سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق ئیدانەی ئەو هەنگاوەیان كرد، كە كراوەتە سەر سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری عێراق.

ڕۆژنامەی “بیكۆن فریی” ئەمریکی بڵاویکردوەتەوە،  مایك واڵتز، ئەندامی لیژنەكانی هێزە چەكدارەكان و كاروباری دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، هەمواركردنەوەی پرۆژە یاسایەك پێشكەش دەكات تایبەت بە سەروەت و سامانی بیانی، كە دادوەر فایەق زێدان دەگرێتەوە و لە ڕیزی ئەو كەسایەتیانەى دادەنێت، كە كار بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێران دەكات.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لێدوانەكانی واڵتز دژی فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری عێراق دەستوەردانێكی ئاشكرایە لە كاروباری عێراقدا.

هاوکات، موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە وەكالەت دەڵێت، پڕۆژەكەی واڵتز پێشینەیەكی مەترسیدارە و ئیدانەی ئەو پرۆژەیە دەكەین.

عەلی بەیاتی، ئەندامی كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤ وتی: ڕەشنووسی یاساكە عێراق لە ئاستی نێودەوڵەتیدا گۆشەگیر دەكات، هەروەكو چۆن سیاسەتەكانی سەدام حوسێن عێراقیان گۆشەگیر كردبوو.

جێگەی ئاماژەیە،  ئەمریكا و وڵاتانی ئەورپا سزای دارایی ئەو كەسانە دەدەن، كە بەشێوەیەكی ڕاستەخۆ و ناڕاستەخۆ كار بۆ ئێران و سوپای پاسداران دەكەن، تا ئێستاش بە سەدان كەسایەتی و كۆمپانیا و دامەزراوە سزا دراون.

  • سودانی: پێویستە شەڕی سەر غەززە و لوبنان بوەستێت

  • ناکۆکی لەسەر پڕۆژەیاسایەک کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراقی ڕاگرت

  • لە 10 رۆژدا پێنج هەزار لوبنانی ئاوارەی عێراق بوون

  • لە کەرکوک هێرشکرایە سەر سوپای عێراق و چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا

  • گفتوگۆکانى خشتەى بودجەى 2025 دەستپێدەکات

  • ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكاندا داخرا

  • سودانى بۆ وەزیرى ناوخۆ: لێکۆڵینەوەى خێرا لە هێرشە مووشەکییەکان بکەن

  • عەرەبی جەدید: هەموو بیانوویەک ئامادەیە بۆ دووبارەبوونەوەی خۆپیشاندانەکانی تشرین لە عێراق

  • کارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق گۆڕدرا

سەرەکی