×

2024-06-29 213 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی كەمی كارەباوە هۆشداریی لە خۆپیشاندانی بەرفراوان دەدرێت

ناوەندی هەواڵ

نەبوونی كارەبا هاوڵاتییانی عێراق هەراسان کردوە و هاوڵانیان هۆشدارى توند دەدەنە حکومەت و بەرپرسانى وڵاتەکە، پەرلەمانتارێکى عێراقیش رایگەیاندووەن میوانداری وەزیری كارەبا دەكەین، بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمی كارەبا.

سوهەیلە سوڵتانی ئەندامی لیژنەی كارەبا لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەى بەوەکردووە، لەم وەرزەدا بەراورد بە وەرزى ڕابردوو پێدانى کارەبا بەهاوڵاتییان زۆر لاوازە و ئەوەش  پێچەوانەی بەڵێنی وەزارەتی كارەبا بوو، كە وتی هاوینی ئەمساڵ باشتر دەبێت لە هاوینی ڕابردوو.

وتیشى،  لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان میوانداری وەزیری كارەبا دەكرێت، بۆ زانینی هۆكارەكانی كەمبوونەوەی دابینكردنی كارەبا، بەتایبەتی لە ئێستادا كە بەشێوەیەكی بەرچاو پلەكانی گەرما بەرزبووەتەوە، هەوڵدەدەین چارەسەری ئەم قەیرانە بدۆزینەوە، كە ساڵانێكە بەردەوامە وهاوڵاتییان بەدەستییەوە دەناڵێنن.

بەوتەى سوهەیلە سوڵتانی بە ملیۆنان دۆلار بۆ كەرتی كارەبا خەرجكراوە و ئێستاش ئەو پارەیە خەرج دەكرێت، بۆیە دەبێت بەدواداچوون بۆ هەموو خەرجییانەوە بكرێت، چونكە ناهاوسەنگییەكی ئاشكرا لە چۆنیەتی خەرجكردنی ئەو پارانە هەیە، چارەسەری ڕاستەقینە بۆ قەیرانی كارەبا نەكراوە.

چەند ڕۆژێك لەمەوبەر وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر بە پچڕانی كارەبا بەدەیان كەس لە پارێزگای زیقار ڕێگایەكی سەرەكییان لە باشووری شارەكە داخست، عێراق ملیارەها دۆلار بۆ هاوردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا خەرج دەكات، عێراق ساڵانە زیاتر لە یەك ملیار پێ سێجا غاز لە ئێرانەوە هاوردەی دەكات لە ئێستاشدا  ناڕەزایی جەماوەری زۆر لەسەر كەمبوونەوەی پێدانی كارەبا هەیە، ئەمەش پشتڕاستی بەردەوامی شكستی حكومەت لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەم قەیرانە دەكاتەوە، كە پارەی زیاتر لە وڵاتێك بۆ دامەزراندنی وێستگەی كارەبا خەرج كراوە و لە ئەگەرى چارەسەرنەکردنى کێشەکەش دەچنەوە سەر شەقام و دەست بە خۆپیشاندان دەکەنەوە.


  • سودانی: پێویستە شەڕی سەر غەززە و لوبنان بوەستێت

  • ناکۆکی لەسەر پڕۆژەیاسایەک کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراقی ڕاگرت

  • لە 10 رۆژدا پێنج هەزار لوبنانی ئاوارەی عێراق بوون

  • لە کەرکوک هێرشکرایە سەر سوپای عێراق و چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا

  • گفتوگۆکانى خشتەى بودجەى 2025 دەستپێدەکات

  • ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكاندا داخرا

  • سودانى بۆ وەزیرى ناوخۆ: لێکۆڵینەوەى خێرا لە هێرشە مووشەکییەکان بکەن

  • عەرەبی جەدید: هەموو بیانوویەک ئامادەیە بۆ دووبارەبوونەوەی خۆپیشاندانەکانی تشرین لە عێراق

  • کارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق گۆڕدرا

سەرەکی