×

2024-06-27 242 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆك كۆماری عێراق ژمارەیەک یاسای پەسەندكرد

ناوەندی هەواڵ


سەرۆك كۆماری عێراق خشتەی یاسای بودجەی ساڵی 2024ی پەسەندكرد بەوەش بودجە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە كە پشكی هەرێم تێیدا زیاتر لە 20 ترلیۆن دینارە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، د.لەتیف رەشید، ژمارەیەک  یاسای پەسەند كردووە، لەوانە، خشتەی یاسای بودجەی ساڵی 2024 و هەمواری یەكەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی و هاوڕەگەزبازی.

هاوکات، سەرۆك كۆمار یاساكانی درێژكردنەوەی كارەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق و هەمواری یەكەمی یاسای ڕێكخستنی كرێی زەوییە كشتوكاڵییەكان و خاوەندارێتی مافی مامەڵەکردن بۆ دەرچووانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری پەسەند كردووە.

بەپێی دەستووری عێراق، هەر یاسایەك لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە پەسەند بكرێت، ڕاستەوخۆ لە رۆژنامەی "وەقائیع" بڵاودەبێتەوەو ڕۆژی دواتر دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

  • سودانی: پێویستە شەڕی سەر غەززە و لوبنان بوەستێت

  • ناکۆکی لەسەر پڕۆژەیاسایەک کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراقی ڕاگرت

  • لە 10 رۆژدا پێنج هەزار لوبنانی ئاوارەی عێراق بوون

  • لە کەرکوک هێرشکرایە سەر سوپای عێراق و چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا

  • گفتوگۆکانى خشتەى بودجەى 2025 دەستپێدەکات

  • ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكاندا داخرا

  • سودانى بۆ وەزیرى ناوخۆ: لێکۆڵینەوەى خێرا لە هێرشە مووشەکییەکان بکەن

  • عەرەبی جەدید: هەموو بیانوویەک ئامادەیە بۆ دووبارەبوونەوەی خۆپیشاندانەکانی تشرین لە عێراق

  • کارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق گۆڕدرا

سەرەکی