×

3   کاتژمێر پێش ئێستا 113 جار خوێنراوەتەوە

سودانی: پێویستە شەڕی سەر غەززە و لوبنان بوەستێت

ناوەندی هەواڵ

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق پاڵپشتی لە ھەوڵەکان دەکات بۆ وەستاندنی شەڕ و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی تشرینی یەكەمی 2024 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنان، دوایین پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پاڵپشتی لەو ھەوڵانە دەکات کە بە ئامانجی وەستاندنی "دەستدرێژی دڕندانە"ی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و غەززە خراونەتەگەڕ.

داواکارییەکەی سودانی لەکاتێکدا دیت، لە ماوەی یەک ساڵی تەواوی دروستبوونی گرژی لەسەر سنوری نێوانی لوبنان و ئیسرائیل دا خراپترین پێشهات ڕوویدا، هەزاران کەس پێکران.

فیراس عەبید، وەزیری تەندروستیی لوبنان وتی، ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکەی سوپای ئیسرائیلدا بۆسەر باشووری لوبنان کوژراون ڕێژەیەکی مەترسیدار بوو، کە ژمارەیەکیان منداڵ بوون.

وەزیری تەندروستیی لوبنان ئاماژەی بەوەشدابوو، هێرشەکە خوێناویترین پەلاماری خەڵک کوشتنەبووە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، کە گرژی و ناکۆکی لەسەر سنورەکان پەیدابوون.

 

  • سودانی: پێویستە شەڕی سەر غەززە و لوبنان بوەستێت

  • ناکۆکی لەسەر پڕۆژەیاسایەک کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراقی ڕاگرت

  • لە 10 رۆژدا پێنج هەزار لوبنانی ئاوارەی عێراق بوون

  • لە کەرکوک هێرشکرایە سەر سوپای عێراق و چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا

  • گفتوگۆکانى خشتەى بودجەى 2025 دەستپێدەکات

  • ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكاندا داخرا

  • سودانى بۆ وەزیرى ناوخۆ: لێکۆڵینەوەى خێرا لە هێرشە مووشەکییەکان بکەن

  • عەرەبی جەدید: هەموو بیانوویەک ئامادەیە بۆ دووبارەبوونەوەی خۆپیشاندانەکانی تشرین لە عێراق

  • کارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق گۆڕدرا

سەرەکی