×

2024-10-01 71 جار خوێنراوەتەوە

سودانى بۆ وەزیرى ناوخۆ: لێکۆڵینەوەى خێرا لە هێرشە مووشەکییەکان بکەن

ناوەندی هەواڵ

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق داوا لە وەزیرى ناوخۆ دەکات لێکۆڵینەوەیەکى "خێرا" لە هێرشى مووشەکى بۆ سەر فڕۆکەخانەى بەغدا بکەن و لە 48 کاژێردا ئەنجامەکەى رابگەیێنن. 
 
یەحیا رەسول، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، محەمەد شیاع سودانی، وەزیرى ناوخۆى ڕاسپاردووە  لێکۆڵینەوەیەکى "خێرا" بکەن لە بارەى ئاراستەکردنى ژمارەیەک مووشەکى کاتیۆشا لە ناوچەى عامرییەى بەغداوە بۆفڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى شارەکە. 
 
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سودانى، فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانی عێراق، داواى لە وەزیرى ناوخۆ کردووە لە ماوەى 48 کاتژمێردا  کەمتەرخەمانى ئەو ڕووداوە دەستنیشان بکرێن و ئەنجامى لێکۆڵینەوەکان ڕابگەیەنن.
 
هێزە ئەمنییەکانى عێراق دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکى جۆرى کیا دا گرتووتەوە، کە سەکۆى ئاراستەکردنى ئەو کاتیۆشایانەى لەسەر بووە. 
 
ئەو ئۆتۆمبێلە لە گوندى عەسریە لە ناوچەى عامرییەى بەغداى پایتەخت دەستى بەسەردا گیراوە، بەگوێرەى میدیاى فەرمى عێراق چەند مووشەکێکى تێدا بووە، کە نەتەقێندراون و چەند مووشەکێکى دیکەش لە نزیک ئۆتۆمبێلەکە تەقیونەتەوە. 

شەوى رابردوو 30ى ئەیلولی 2024، دوو مووشەکى کاتیۆشا ئاراستەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا کران، بەگوێرەى میدیاى فەرمیی عێراق یەکێک لەو مووشەکانە لە پارکی تایبەت بە فەوجى دووى هێزەکانى دژەتیرۆر کەوتووەتە خوارەوە و مووشەکەکەى دیکەش بەر گۆڕەپانێکى ناو فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتی بەغدا کەوتووە بەڵام هیچ زیانێکى گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

  • لە 10 رۆژدا پێنج هەزار لوبنانی ئاوارەی عێراق بوون

  • لە کەرکوک هێرشکرایە سەر سوپای عێراق و چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا

  • گفتوگۆکانى خشتەى بودجەى 2025 دەستپێدەکات

  • ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكاندا داخرا

  • سودانى بۆ وەزیرى ناوخۆ: لێکۆڵینەوەى خێرا لە هێرشە مووشەکییەکان بکەن

  • عەرەبی جەدید: هەموو بیانوویەک ئامادەیە بۆ دووبارەبوونەوەی خۆپیشاندانەکانی تشرین لە عێراق

  • کارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق گۆڕدرا

  • سبەی ڕۆژێکی چارەنوس سازە بۆ کوردی ناوچە جێناکۆکەکان

  • عێراق هێزەکانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

سەرەکی