×

2024-10-02 280 جار خوێنراوەتەوە

لە کەرکوک هێرشکرایە سەر سوپای عێراق و چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا

ناوەندی هەواڵ

لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر هێزێکی سوپای عێراق لە سنوری کەرکوک، چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا و سێ سەربازی دیکەیش بریندارن.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، هێزێکی هەواڵگریی لیوای 42، فیرقەی 11 بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئەرکێک بۆ کێوماڵکردنی مۆڵگەکانی چەکدارانی داعش چوونەتە لە سنوری گوندی زغێتونی سەر بە ناحیەی ڕەشادی باشوری کەرکووک، هێزەکە ڕووبەڕووی کەمینێکی چەکدارانی داعش بوونەتەوە و تەقەیان لێکراوە بەهۆیەوە چوار سەرباز گیانیان لەدەستداوە و سێ سەربازی دیکەیش بریندارن.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دوای هێرشەکە، هێزەکانیان گەمارۆی گرووپەکەی چەکدارانی داعشیان داوە و ڕووبەڕوویان بوونەتەوە.

  • حوسییەکان و مقاوەی ئیسلامی لە عێراق ئیسرائیلیان كردە ئامانج

  • عیراق داوا دەکات لێبوردنی گشتی بۆ سەربازە سورییە گەڕاوەکان دەربکرێت

  • عێراق ئه‌مڕۆ سه‌ربازه‌ هه‌ڵاتوه‌كانى ئه‌سه‌د ڕاده‌ستى ته‌حریر شام ده‌كاته‌وه‌

  • بۆ دواجار گروپە چەکدارەکانى عێراق ئاگادار دەکرێنەوە

  • داوا لە سودانی كراوە حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنێتەوە

  • ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: دەبێت حکومەتی هەرێم 1% لە مووچەی بنەرەتی فەرمانبەران ببڕێت

  • ئاسایشی نیشتمانی عێراق: داعش پلانی داناوە بۆ هێرشكردنە سەر بەندیخانەكانی رۆژئاوای كوردستان

  • سەربازە سورییەکانی ناو عێراق داوای گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان دەکەن

  • قائانی لە بەغداد لەگەڵ گروپەكانی بەرەی مقاوەمە تاوتوێی گۆڕانكارییەكانی سوریا دەكات

سەرەکی