×

2024-09-30 161 جار خوێنراوەتەوە

کارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق گۆڕدرا

ناوەندی هەواڵ

لە ماوەی پێنج کاتژمێردا، فەرمانگەی میدیا و ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق دوو کارنامەی جیاوازی بڵاو کردەوە.

دوای ئەوەی  بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، فەرمانگەی میدیا و ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی سبەی سێشەممەی بڵاو کردبووەوە کە لە شەش بڕگە پێک دەهات؛ بەڵام لەو کارنامەیەی دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ بڵاوی کردووەتەوە؛ دوو بڕگە لە کارنامەکەدا لابراون.

یەکێک لە بڕگە لابراوەكات ،دەنگدان بوو لەسەر ماددەی پێنجەمی پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی مافی خاوەندارێتی ئەو موڵکانەی لەسەردەمی ڕژێمی بەعس داگیرکراون بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان.

بڕگەی دووەمیش، هەمواری یەکەمی خوێندنی باڵا بوو لە کەرتی تایبەت، ئەوەش لە کاتێکدایە ناوبانگی زانکۆ ئەهلییەکان لە عێراق بووەتە ڕێچکەیەکی بازرگانی نەک زانستی.

کارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق

 

  • لە 10 رۆژدا پێنج هەزار لوبنانی ئاوارەی عێراق بوون

  • لە کەرکوک هێرشکرایە سەر سوپای عێراق و چوار سەرباز گیانیان لەدەستدا

  • گفتوگۆکانى خشتەى بودجەى 2025 دەستپێدەکات

  • ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكاندا داخرا

  • سودانى بۆ وەزیرى ناوخۆ: لێکۆڵینەوەى خێرا لە هێرشە مووشەکییەکان بکەن

  • عەرەبی جەدید: هەموو بیانوویەک ئامادەیە بۆ دووبارەبوونەوەی خۆپیشاندانەکانی تشرین لە عێراق

  • کارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق گۆڕدرا

  • سبەی ڕۆژێکی چارەنوس سازە بۆ کوردی ناوچە جێناکۆکەکان

  • عێراق هێزەکانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

سەرەکی