×

2024-10-02 276 جار خوێنراوەتەوە

گفتوگۆکانى خشتەى بودجەى 2025 دەستپێدەکات

ناوەندی هەواڵ

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق رایگەیاند، مانگی داهاتوو پەرلەمانی عێراق گفتوگۆكانی لەبارەی خشتەكانی بودجەی (2025) دەستپێدەكات و دڵنیایش لە زامنکردنى مووچەى تەواوى فەرمانبەران دەدات.

رۆژنامەی سەباح لە زارى محەمەد نوری ئەندامى لیژنەى دارایى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق بڵاویکردەوە، لیژنەكەیان لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو دەستدەكات بە گفتوگۆكردن لەسەر خشتەكانی بودجەی (2025)، لەپێناو زامنكردنی موچەی فەرمانبەران و تەرخانكراوی پرۆژەكان و پابەندییە داراییەكانی تر.

دەشڵێت، لیژنەی دارایی سەلەنوێ‌ دڵنیایی داوە لەوەی موچەی فەرمانبەران بەتەواوی زامنكراوە تا كۆتایی ئەمساڵ و، هیچ دواكەوتنێك روونادات.

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە لیژنەكەیان كاردەكات لەگەڵ پسپۆڕەكانی وەزارەتی دارایی و بانكی ناوەندی، بۆ چارەسەركردنی ئەو دواكەوتنەی لە پارەداركردنی تەرخانكراوە داراییەكانی پارێزگاكان و پرۆژە بەردەوامەكاندا هەیە، لەپێناو راگەیاندنی كۆمەڵێك پرۆژەی نوێش لە رۆژانی داهاتوودا. 

بودجەى 2024 گەیشتە نزیکەى 211 تریلیۆن دینار بە زیاتر لە 63 تریلیۆن دینارى کورتهێنانەوە، بەراورد بە 2023، سێ تریلیۆن دینار بۆ مووچە زیاد بووە، لەگەڵ ئەوەشدا کێشەى دواکەوتنى مووچە تا ئێستا بەردەوامە و لەو بودجەیەشدا نەتوانرا چارەسەرى ڕیشەى کێشەکانى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم بکرێت.

 

  • حوسییەکان و مقاوەی ئیسلامی لە عێراق ئیسرائیلیان كردە ئامانج

  • عیراق داوا دەکات لێبوردنی گشتی بۆ سەربازە سورییە گەڕاوەکان دەربکرێت

  • عێراق ئه‌مڕۆ سه‌ربازه‌ هه‌ڵاتوه‌كانى ئه‌سه‌د ڕاده‌ستى ته‌حریر شام ده‌كاته‌وه‌

  • بۆ دواجار گروپە چەکدارەکانى عێراق ئاگادار دەکرێنەوە

  • داوا لە سودانی كراوە حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنێتەوە

  • ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: دەبێت حکومەتی هەرێم 1% لە مووچەی بنەرەتی فەرمانبەران ببڕێت

  • ئاسایشی نیشتمانی عێراق: داعش پلانی داناوە بۆ هێرشكردنە سەر بەندیخانەكانی رۆژئاوای كوردستان

  • سەربازە سورییەکانی ناو عێراق داوای گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان دەکەن

  • قائانی لە بەغداد لەگەڵ گروپەكانی بەرەی مقاوەمە تاوتوێی گۆڕانكارییەكانی سوریا دەكات

سەرەکی