×

2025-01-04 158 جار خوێنراوەتەوە

سوودانی: هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە چاكسازییمان بەسەردا بسەپێنێت

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، كەسانێك هەوڵیاندا گۆڕانكاریی لە سوریا ببەستنەوە بە قسەكردن لەسەر گۆڕینی سیستەمی سیاسییەوە لە عێراق، ئەمەش بابەتێكە كە بواری گفتوگۆی تێدا نییە و هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە گۆڕانكاریی و چاكسازیی لە هیچ دۆسیەیەكدا بەسەرماندا بسەپێنێت.

ئەمڕۆ شەممە 4-1-2025، محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ساڵیادی شەهیدبونی محەمەد باقر حەکیم، لە بەغدا رایگەیاند، بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێکە، ناوچەکەمان پێشکەوتنی گرنگی بەخۆوە بینیوە، لە ئەنجامدا گۆڕانکاری سیاسی گەورەی لێکەوتوەتەوە، هەر لەسەرەتای ڕووداوەکانی سووریاوە بەپەرۆش بوین، بۆ ئەوەی عێراق لەلایەنگری کردنی لایەنێک یان گروپێک دووربخەینەوە و بڕیاردان لەسەر چارەنووسی سووریا بۆ سوورییەکان بەجێبهێڵین.

وتیشى،کەسانێک هەوڵیاندا گۆڕانکارییەکانی سووریا ببەستنەوە بە قسەکردن لەسەر گۆڕینی سیستمی سیاسی لە عێراق، ئەوەش گفتوگۆی لەسەر ناکرێت هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە گۆڕانکاری و چاکسازیمان بەسەردا بسەپێنێت چ لە بواری ئابووریدا بێت یا ئەمنی، و لەهەمان کاتدا ئێمە دان بەوەدا دەنێین کە پێویستی بە پرۆسەی چاکسازی هەیە لە جومگە جیاجیاکاندا.

وەک سودانى وتى، ئەوان سیستمێکی دیموکراسی فرەییان هەیە کە هەموان لەخۆدەگرێت، گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات مسۆگەر دەکات، هەروەها ڕێگە بە چاکسازی و ڕاستکردنەوەی ناهاوسەنگیەکان دەدات لە ژێر چەتری دەستوور و یاسادا.

  • ئامانجى سەردانەکەى سودانى بۆ تاران ئاشکرادەکرێت

  • سوودانی: هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە چاكسازییمان بەسەردا بسەپێنێت

  • سودانی: له‌ ساڵی 2025دا هیچ ده‌رفه‌تێك له‌ ده‌ست ناده‌ین

  • ئەمڕۆ سودانی دەگاتە ئێران

  • سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن ڕەتدەکاتەوە

  • بڕیارى دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و لوبنان درا

  • عێراق هاوكارییه‌كانى بۆ غه‌ززه‌ و لوبنان ڕاده‌گرێت

  • سودانی سەردانی ئێران دەكات

  • زیاتر لە سێ هەزار ئەفسەر و كارمەند لەسەر دۆسیەی گەندەڵی دەركران

سەرەکی