×

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆمارى ئێران
2024-09-17 385 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات

ناوەندی هەواڵ

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران بۆ بەشداریی لە کۆبوونەوەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 22ی ئەیلولی 2024، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆمارى ئێران سەردانی ئەمریکا بکات.

میدیاکانى ئێران بڵاویانکردەوە، سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکاندا بەشدار دەبێت و وتاری ئێران دەخوێنێتەوە.

بەپیی بەرنامەی سەردانەکە، پزیشکیان لەگەڵ ئێرانییە نیشتەجێکانی ئەمریکا کۆدەبێتەوە، جگە لە دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە و نوێنەرانی وڵاتانی بەشدار لە کۆبوونەوەى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان.

دوای دەستبەکاربوونی ئەمە دووەم سەردانی سەرۆکی ئێرانە  بۆ دەرەوەى ئێران، ئەویش دواى ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە 10ی ئەیلولی 2024 شاندێکی باڵای وڵاتەکەی لە سەردانێکی سێ ڕۆژەدا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان کرد، جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و هەرێمی کوردستان، 14 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بوارە جیاوازەکاندا لەنێوان عێراق و ئێران واژۆ کرا.

  • ژمارەى کوژراو و بریندارانی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا ئاشکراکرا

  • حیزبوڵاى لوبنان هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەکات

  • نوێترین ئاماری کوژران و بریندارانی هێرشەئەلیکترۆنییەکەی سەر لوبنان ڕاگەیەندرا

  • کارەساتەکەی حزبوڵا، قۆناغی مەترسیدار لە تەکنەلۆجیای جەنگی

  • لوبنان؛ بەهۆى تەقینەوەى ئامێرى بێتەل سەدان چەکداری حیزبوڵا برینداربوون

  • وەرگەڕانى پاسێک 51 قوربانى لێکەوتەوە

  • زێلێنسکی گومانی لە لێدوانەکانی ترەمپ هەیە

  • سەرۆکی ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات

  • نەتەوە یەکگرتووەکان شکستى جیهانى لە پاراستنى هاوڵاتیانى مەدەنى لە غەززە راگەیاند

سەرەکی