×

زێلێنسکی و ترەمپ
2024-09-17 74 جار خوێنراوەتەوە

زێلێنسکی گومانی لە لێدوانەکانی ترەمپ هەیە

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ سێشەممە17ی ئەیلولی2024، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا سەبارەت بە توانای چارەسەرکردنی شەڕی ئۆکرانیا، "بانگەشەی هەڵبژاردنە".

زێلێنسکی لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن، كە پرسیاری بۆچوونی خۆی لێكرا سەبارەت بە لێدوانەکەی ترەمپ وتی"ئەگەر ببێتە سەرۆک کۆمار لە ماوەی 24 کاتژمێردا شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا چارەسەر دەکات.

زێلێنسکی لە وەڵامدا وتی: من ناتوانم ئەمڕۆ تێبگەم، چونکە نازانم وردەکارییەکان چین و مانای چیی دەگەینن لەبەر ئەوەی لێدوانانەکانی ترمپ لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا دێن و زۆرجاریش پەیامی هەڵبژاردنن.

وتەکانی زێلێنسکی لەکاتیکدایە، لەکۆتا لێدوانیان سەرۆکی ئۆکرانیا و ترەمپ بە ئاشکرا تۆمەت و  لێدوان ئاڕاستەی یەكتری دەکەن.

  • ژمارەى کوژراو و بریندارانی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا ئاشکراکرا

  • حیزبوڵاى لوبنان هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەکات

  • نوێترین ئاماری کوژران و بریندارانی هێرشەئەلیکترۆنییەکەی سەر لوبنان ڕاگەیەندرا

  • کارەساتەکەی حزبوڵا، قۆناغی مەترسیدار لە تەکنەلۆجیای جەنگی

  • لوبنان؛ بەهۆى تەقینەوەى ئامێرى بێتەل سەدان چەکداری حیزبوڵا برینداربوون

  • وەرگەڕانى پاسێک 51 قوربانى لێکەوتەوە

  • زێلێنسکی گومانی لە لێدوانەکانی ترەمپ هەیە

  • سەرۆکی ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات

  • نەتەوە یەکگرتووەکان شکستى جیهانى لە پاراستنى هاوڵاتیانى مەدەنى لە غەززە راگەیاند

سەرەکی