×

7   کاتژمێر پێش ئێستا 46 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆنوس: تورکیا رۆژنامەنووسانی ئازاد وەک بەشێک لەسەنگەری شەڕ دژ بە خۆی سەیر دەکات

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ یەک شەمە٢٢/١٢/٢٠٢٤  لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا، فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنوسان‌و نوسەرانی سەربەخۆ-ڕۆنوس،  سەبارەت بە شەهیدکردنی هەردوو رۆژنامەنووس  (جیهان بیلگین) و (نازم داشدان) ڕایگەیاند: مێژوو پێمان دەڵێت ڕژێمە تۆتالیتارەکان دەتوانن دەنگی ئازاد تیرۆر بکەن، بەڵام هەرگیز لە بەدی هێنانی کوشتنی ئازادی و ئیرادە لە ڕوحی گەلێكدا سەرکەوتوونەبوون و نابن. 

لە کۆنگرەیەکی هاوبەشی کۆمپانیای چەترو ڕێكخراوەکانی داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان لە سەنتەری میترۆ، هاوکار عیزەت بەناوی ڕێکخراوی ڕۆنووس ڕایگەیاند: بە توندی سەركۆنەی هێرشی توركیا بۆسەر ڕۆژنامەنووسان دەكەین، دەوڵەتی تورک رۆژنامەنووسانی ئازاد وەک بەشێک لەسەنگەری شەڕ دژ بە ئەنقەرە سەیریان دەکات.

هاوکار عیزەت ڕاشیگەیاند: هێرشەکردنە سەر رۆژنامەنووسان پێچەوانەی یاساکانی مافی رۆژنامەنووسیە،پێوویستە لەکاتی جەنگیشدا رۆژنامەنووسان ژیانیان پارێزراو بێت نەک بکرێنە ئامانج.  
هەروەها باسی لەوەشکرد، وێڕای بەردەوامی هێرش و پەلامارەکانی ڕابردووی، لەم چەند ڕۆژەی دواییدا دەوڵەتی تورکیا، لە ڕۆژئاوای کوردستان لە سنوری کۆبانێ، لە پارێزگای دهۆک لە باشووری کوردستان، بەردەوامە لەسەر پێشێلکارییەکان و بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان و خەڵکی مەدەنی. 

هاوکار عیزەت جەختی لەوە کردەوە : تورکیا بە ئەنجامدانی تیرۆری رۆژنامەنووسان دەیەوێت، پەردە بدات بەو تاوانە مرۆییانەی لە رۆژئاوای کوردستان دژ بە خەڵکی سڤیل ئەنجامی دەدات، ئەو کردەوەیەی تورکیا لە کاتێكدایە خەڵکی کوردی رۆژئاواو تەواوی سورییەکان لە چاوەڕوانی بنیاتنانی ژیانێكی نوێدان، شەهیدكردنی ئەو دوو رۆژنامەنووسە جارێكی دیكە سەلماندی كە دەوڵەتی توركیا دەست لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و هێرش بۆسەر میدیا و تیمەكانی ڕاگەیاندن هەڵناگرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە کۆنگرە رۆژنامەنوسیەکەدا داوا لە رای گشتی جیهانی کرا، سەبارەت بە تیرۆری رۆژنامەنووسان  لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەکرێت،  بێدەنگ نەبن و سنوورێک بۆ ئەو کردەوانەی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا دابنرێت. 





  • خامنەیی: گرووپێکی شەرەفمەندی بەهێز لە سوریا سەرهەڵدەدات

  • ڕۆنوس: تورکیا رۆژنامەنووسانی ئازاد وەک بەشێک لەسەنگەری شەڕ دژ بە خۆی سەیر دەکات

  • هەسەدە کوژرانى 52 چەتە و بەکرێگیراوى تورکیاى راگەیاند

  • نزیكەی 200 هەزار سوری بێسەروشوێنن

  • بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێك پێنج كورد بێسەروشوێنن

  • کەناڵ 12 ى ئیسرائیل نەتانیاهۆ و بنەماڵەکەى بە مافیا ناودەهێنێت

  • یەکەم ژن لە حکومەتە ڕاگوزەرەکەى سوریا پۆستی وەرگرت

  • بەرامبەر دابینكردنی ئاسایش بۆ هەڵاتن.. ئەسەد لەگەڵ ئیسرائیل ڕێكەوتنی كردووە

  • له‌باره‌ى چاره‌نوسى بنكه‌كانیان له‌سوریا قسه‌ده‌كات؛ پوتین: چاوم به‌ ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێت

سەرەکی