×

6   کاتژمێر پێش ئێستا 173 جار خوێنراوەتەوە

خامنەیی: گرووپێکی شەرەفمەندی بەهێز لە سوریا سەرهەڵدەدات

ناوەندی هەواڵ

عەلی خامنەیی رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت، پلانی ئەمریکا بۆ زاڵبوون بە سەر وڵاتاندا یەکێک لەم دوو شتەیە: یان دیکتاتۆری یان درووستکردنی ئاژاوەگێڕی.

ئەمڕۆ یەكشەممە 22ی كانونی یەكەمی 2024 عەلی خامنەیی، رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، زۆر جار دەڵێن کۆماری ئیسلامی ئێران هێزی بەوەکالەتی لەناوچەکەدا لەدەستداوە، ئەمەش هەڵەیەکی دیکەیە لەبەر ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هێزی بەوەکالەتی نییە،دەڵێت، یەمەن شەڕ دەکات چوونکە ئیمانی هەیە، حزبوڵڵای لوبنان شەڕ دەکات چوونکە هێزی ئیمان دەیخاتە گۆڕەپانی شەڕەوە، حەماس و جیهادی ئیسلامی شەڕ دەکەن چوونكە بیر و بڕوایان ئەوان دەباتە ئەم شەڕەوە و ئەمانە نوێنەرایەتی ئێمە ناکەن.

خانمەیی دەشڵێت، من پێشبینی دەکەم سەرهەڵدانی گرووپێکی شەرەفمەندی بەهێز لە سوریا ڕوو دەدات.

ئەوەشی خستەڕوو، گەنجی سوریا هیچی بۆ لەدەستدان نەماوە، زانکۆکەی نەپارێزراوە، قوتابخانەکەی نەپارێزراوە، شەقامەکەی نەپارێزراوە، ژیانی بە گشتی نەپارێزراوە. چی بکات؟ دەبێت بەهێز و ئیرادەوە لە دژی ئەو کەسانە بوەستێت کە ئەم ناسەقامگیرییەیان داڕشتووە و هەروەها لە دژی ئەوانەی کە جێبەجێی دەکەن و بە یارمەتی خودای گەورە بە سەریاندا زاڵ دەبێت.

خامنەیی ڕاشیگەیاندووە، پلانی ئەمریکا بۆ زاڵبوون بە سەر وڵاتاندا یەکێک لەم دوو شتەیە: یان دیکتاتۆری یان درووستکردنی ئاژاوەگێڕی وەک ئەوەی کە لە سوریا کردیان و ئێستا وا دەزانن سەرکەوتیان بە دەستهێناوە.

 

  • خامنەیی: گرووپێکی شەرەفمەندی بەهێز لە سوریا سەرهەڵدەدات

  • ڕۆنوس: تورکیا رۆژنامەنووسانی ئازاد وەک بەشێک لەسەنگەری شەڕ دژ بە خۆی سەیر دەکات

  • هەسەدە کوژرانى 52 چەتە و بەکرێگیراوى تورکیاى راگەیاند

  • نزیكەی 200 هەزار سوری بێسەروشوێنن

  • بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێك پێنج كورد بێسەروشوێنن

  • کەناڵ 12 ى ئیسرائیل نەتانیاهۆ و بنەماڵەکەى بە مافیا ناودەهێنێت

  • یەکەم ژن لە حکومەتە ڕاگوزەرەکەى سوریا پۆستی وەرگرت

  • بەرامبەر دابینكردنی ئاسایش بۆ هەڵاتن.. ئەسەد لەگەڵ ئیسرائیل ڕێكەوتنی كردووە

  • له‌باره‌ى چاره‌نوسى بنكه‌كانیان له‌سوریا قسه‌ده‌كات؛ پوتین: چاوم به‌ ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێت

سەرەکی