×

هێزێکی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان
5   کاتژمێر پێش ئێستا 75 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا هێزی دیکە دەنێرێتە ڕۆژئاوای كوردستان

ناوەندی هەواڵ

ئەمریكا فرۆكەیەكی بارهەڵگر چەك و تەقەمەنی بە هێزێكی سەربازییەوە دەنێرێتە پارێزگای حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان، بەشێك لەو هێزەش چوونەتە كۆبانێ، ڕۆژی هەینی ڕابردووش 60 بارهەڵگر چەكی ناردووەتە ڕۆژئاوا.

لە سوریا نۆ بنكەی ئەمریكی هەن، یەكێكیان لە ناوچەی تەنەفی دەوروبەری حومسە، دوانیان لە دەوروبەری دێرەزور و شەشیان لە پارێزگای حەسەكەن.

میدیای عەرەبی بڵاویكردووەتەوە، فڕۆكەیەكی بارهەڵگری ئەمریكا لە بنكەی "خەراب ئەلجیر" ی ناوچەی ڕمێلانی باكوری حەسەكە نیشتووەتەوە.

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند: ئەو فرۆكەیەی نیشتووەتەوە هاوكاری سەربازی و لۆجیستی پێبووە و هێزێكی سەربازیشی لەگەڵدا بووە، دوو هێلیكۆپتەریش پاسەوانییان كردووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە ڕوانگەی سوریا پێشتر ڕایگەیاند ڕۆژی هەینی ئەمریكا 60 بارهەڵگر چەك و تەقەمەنی بە هێزێكی سەربازییەوە ناردووەتە لە ڕێگەی دەروازەی وەلیدەوە ناردووەتە بنكەی خەراب لە حەسەكە.

ناردنی ئەو هێزانە لەكاتێكدایە گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا لە سەرەتای ئەم مانگەوە هێرشیان بۆسەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەستپێكردووە، توركیاش بەردەوام بۆردومانی ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان دەكات و هەڕەشەی داگیركردنی دەكات.

 

  • سۆران عومەر: هەرێم هۆکارە بۆ نەهاتنی بودجەى گشتی و نەوت و بەنزینی هەرزان

  • ئێسك و پروسكی 50 ژن و منداڵی كوردی تێدایە؛ دوای 36 ساڵ گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە بیابانی سەماوە هەڵدرایەوە

  • ئەمریكا هێزی دیکە دەنێرێتە ڕۆژئاوای كوردستان

  • "دۆخی سوریای قۆستووەتەوە"؛ هەسەدە 18 ئەندامی داعش دەستگیردەكات

  • کاروان ئەنوەر: دونیا بۆ تورکیا وا ناڕواتە سەر خوداش لە لە سوڵتان مەحمود گەورەترە

  • بەهۆى تەقینى سیستمى غازەوە ژمارەیەک هاوڵاتى بوونە قوربانى

  • حزبی شیوعی لەبارەی هێرشەكانی تورکیا هاتەدەنگ

  • توركیا لە پێنج ساڵدا 13 ڕۆژنامەنوسی كوردی شەهیدكردووە

  • پەیامێكی نوێ لە مەزڵوم عەبدییەوە

سەرەکی