×

2024-12-19 238 جار خوێنراوەتەوە

بەرامبەر دابینكردنی ئاسایش بۆ هەڵاتن.. ئەسەد لەگەڵ ئیسرائیل ڕێكەوتنی كردووە

ناوەندی هەواڵ

بۆ دابینكردنی ڕێگەیەكی ئاسایش و دڵنیابونەوە لە بەئامانج نەگرتنی فڕۆكەكەی، سەرۆكی هەڵاتوی سوریا بەڕادەستكردنی ناو و شوێنی سەرجەم کۆگای چەک و فڕۆکە جەنگییەکان و سیستەمی موشەکی ڕێكەوتنی لەگەڵ ئیسرائیل ئەنجامداوە.

ڕۆژنامە جیهانییەکان ئەوەیان ئاشكراکردووە، بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشوی سوریا، زانیاری سەربازی هەستیاری ڕادەستی ئیسرائیل کردوە و لە بەرامبەر ئەوەشدا دوایكردوە كە ڕێگەیەكی سەلامەتی لەكاتی هەڵاتن بۆ ڕوسیا دەستەبەربكرێت.

ڕۆژنامەی زەسەنی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، ئەسەد بە لیستێک لە ناو و شوێنی کۆگای چەک و فڕۆکە جەنگییەکان و سیستەمی موشەکی سوریای پێشکەش بە ئیسرائیل کردووە، لەبەرامبەر ئەوەشدا ئیسرائیل گرەنتی ئەوەی کردوە کە لەکاتی ڕۆیشتنیدا فڕۆكەكەی بەئامانج ناگیرێت.

ڕۆژنامەکە ڕونیكردووەتەوە، ڕێککەوتنە گوماناوییەکەی نێوان ئەسەد و ئیسرائیل لە کاتێکی هەستیاردا ئەنجامدراوە، هەر بۆیە دوای ڕوخانی ڕژێمەكەی بەشار ئەسەد، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی توندی بۆ سەر شوێن و ناوچە ستراتیژییە سەربازییەكانی سوریا دەستپێكرد.
 بەبڕوای چاودێرانیش بەئامانج گرتنەكە دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی ئەو زانیاریانەیە کە لەلایەن ئەسەدەوە ڕادەستی سوپای ئیسرائیل کراوە.

رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی ئاماژەی بەوەداوە، دوای لەناوچوونی  دەسەڵاتەکەی لە ڕۆژی 8ی كانونی دوەمی 2024، ئەسەد بەهەلیکۆپتەرێک بەرەو مۆسکۆ هەڵهاتووەو دواتر لەلایەن  ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیاوە مافی پەنابەرێتی سیاسی پێدراوە.

ڕۆژنامە بەریتانییەكە لەڕاپۆرتەکەیدا دەڵیت، ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەو فڕۆکەیەی کەبەشار ئەسەد، سەرۆكی هەڵاتوی سوریای دەگواستەوە  پێش ئەوەی بگات بەشوێنی مەبەستەکەی و ڕوسیا پشتڕاستی بكاتەوە، شەپۆلەكانی گەشتی فڕۆكەكە لەسەر ڕادارەکانی فڕۆکەوانی وڵاتان دیارنەماون.

  • کەناڵ 12 ى ئیسرائیل نەتانیاهۆ و بنەماڵەکەى بە مافیا ناودەهێنێت

  • یەکەم ژن لە حکومەتە ڕاگوزەرەکەى سوریا پۆستی وەرگرت

  • بەرامبەر دابینكردنی ئاسایش بۆ هەڵاتن.. ئەسەد لەگەڵ ئیسرائیل ڕێكەوتنی كردووە

  • له‌باره‌ى چاره‌نوسى بنكه‌كانیان له‌سوریا قسه‌ده‌كات؛ پوتین: چاوم به‌ ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێت

  • توركیا بۆ ئه‌مریكا: له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ ئاگربه‌ستمان نه‌كردووه‌

  • هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل لە غەززە جینۆسایدی ئەنجام داوە

  • سوپاى ئیسرائیل ژێرخانی وزەی حوسییەكانى کردە ئامانج

  • ​ جۆلانی براكەی دەكات بە وەزیری تەندروستی

  • ڕوسیا دەستگیركردنی بكوژی جەنەڕاڵەكەی ڕادەگەیەنێت

سەرەکی