×

2024-12-21 111 جار خوێنراوەتەوە

کەناڵ 12 ى ئیسرائیل نەتانیاهۆ و بنەماڵەکەى بە مافیا ناودەهێنێت

ناوەندی هەواڵ

تەلەفزیۆنى "کەناڵ 12"ى ئیسرائیل لە بەدواداچونێکى بەرنامەى "عوفدا" کە دکتۆر ئیلانا دیان پێشکەشى دەکات، بەرنامەى شەوى پێنج شەممە لەسەر هەینی تایبەتکردبوو بە هەڵسوکەوتى خودی بنیامین ناتانیاهۆ و بنەماڵەکەى و تیمى یاریدەدەریی سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل.

ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاویکردەوە،دکتۆر ئیلانا دیان هەمووانى بە بەڵتەجی و شەقوەشێن و گێرەشێوێن و کایە تیکدەر ناوهێنا، هێزەکانیشى بە میلیشیا چواند، ئەو لە بەرنامەکەدا باسی لە سارەى هاوسەرى نەتانیاهۆکردووە و وتى، دەست لە گەورەو بچووکى ئەم وڵاتە وەردەدات.

باسیلەوەشكرد ، دەم لەکاروبارى دەوڵەت و دانان و لادانى بەرپرسان دەکوتێت، تەنانەت دستێوەردان لە کاروباری جەنراڵەکانیش دا دەکات، لە هەمان کاتدا بەرپرسانیش وەک سەرۆک مامەڵەى لەگەڵ دەکەن و ژمارەیەکى زۆریان لە شەو و ڕۆژ لەبەردەرگاکەیدا وەستاون، کەسێک نەزانێت وادەزانێت خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی دەنوێنن.

 

  • فرۆكەیەكی دیكە كەوتەخوارەوە

  • بەهۆی تووشبوونی بە شێرپەنجە نەشتەرگەری بۆ نەتەنیاهۆ دەکرێت

  • سەرۆکی ئازەربایجان داوای قەرەبوو لە ڕوسیا دەکات

  • ترەمپ مشتومڕ لەسەر خواستە فراوانخوازەکانی لە پاناما، گرینلاند و کەنەدا دروست دەکات

  • ئەحمەد شەرع: هێزە كوردییەكان بەشێك دەبن لە سوپای سوریا

  • دۆسیەی دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووسە ئیتاڵیەكە لە ئێران ئاڵۆزتر بووە

  • بەڵگەنامەكان ئاشكرایان كردووە؛ خێزانی ئەسەد تەنانەت سیخوڕییان بەسەر یەكترەوە كردووە

  • یونسێف: ساڵی 2024 خراپترین ساڵ بووە بۆ منداڵان

  • بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فرۆکەیەک 151 كەس گیانیان لەدەستدا

سەرەکی