×

پوتین
2024-12-19 144 جار خوێنراوەتەوە

له‌باره‌ى چاره‌نوسى بنكه‌كانیان له‌سوریا قسه‌ده‌كات؛ پوتین: چاوم به‌ ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێت

ناوەندی هەواڵ

ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكى ڕوسیا ڕایگه‌یاند، به‌نیازه‌ له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكى پێشووى سوریا دیدار ئه‌نجام بدات.

پوتین وتیشى: پرسیارى چاره‌نوسى ڕۆژنامه‌نوسه‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ "ئۆستن تایس" له‌ ئه‌سه‌د ده‌كات.

به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكى پێشووى سوریا دواى ئه‌وه‌ى هه‌شتى ئه‌م مانگه‌ چه‌كدارانى ئۆپۆزسیۆنى سوریا گه‌یشتنه‌ نزیكى دیمه‌شق، به‌ره‌و مۆسكۆ هه‌ڵات.

سه‌رۆكى ڕوسیا جه‌ختى كرده‌وه‌ "ڕوسیا له‌ سوریا شكستینه‌هێناوه‌ و ئامانجه‌كانى به‌دیهێناوه‌، به‌ڵكو ڕۆژئاوا ده‌یه‌وێت ڕووداوه‌كانى سوریا به‌ شكستى ڕوسیا وێنا بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ دووره‌ له‌ واقیع".

پوتین ده‌ڵێت "به‌دواى چاره‌سه‌رى مانه‌وه‌ى بنكه‌ سه‌ربازیه‌كانمان له‌ سوریا ده‌گه‌ڕێین، پێشنیازى ئه‌وه‌شمان كردووه‌ هاوبه‌شه‌كانمان بنكه‌ ئاسمانییه‌كانى ئێمه‌ بۆ كارى مرۆیى به‌كاربهێنن له‌گه‌ڵ ئه‌و بنكه‌ ئاوییه‌ى كه‌ هه‌مانه‌".

سه‌رۆكى روسیا ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد "ڕوسیا چوار هه‌زار چه‌كدارى ئێرانى له‌ سوریا ده‌رباز كردووه‌".

پوتین ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ روسیا لاواز بووبێت و ده‌ڵێت "به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى چوار ساڵى ڕابردوودا ڕوسیا به‌هێز بووه‌ هه‌رچه‌نده‌ ڕۆژئاوا هه‌وڵى لاوازكردنیان داوه‌".


  • کەناڵ 12 ى ئیسرائیل نەتانیاهۆ و بنەماڵەکەى بە مافیا ناودەهێنێت

  • یەکەم ژن لە حکومەتە ڕاگوزەرەکەى سوریا پۆستی وەرگرت

  • بەرامبەر دابینكردنی ئاسایش بۆ هەڵاتن.. ئەسەد لەگەڵ ئیسرائیل ڕێكەوتنی كردووە

  • له‌باره‌ى چاره‌نوسى بنكه‌كانیان له‌سوریا قسه‌ده‌كات؛ پوتین: چاوم به‌ ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێت

  • توركیا بۆ ئه‌مریكا: له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ ئاگربه‌ستمان نه‌كردووه‌

  • هیومان ڕایتس وۆچ: ئیسرائیل لە غەززە جینۆسایدی ئەنجام داوە

  • سوپاى ئیسرائیل ژێرخانی وزەی حوسییەكانى کردە ئامانج

  • ​ جۆلانی براكەی دەكات بە وەزیری تەندروستی

  • ڕوسیا دەستگیركردنی بكوژی جەنەڕاڵەكەی ڕادەگەیەنێت

سەرەکی