×

دادگایەکی ئەڵمانیا
2025-01-01 231 جار خوێنراوەتەوە

ئەڵمانیا دادگاییان دەكات؛ ئەو دوو هاوسەرەی دوو كچە ئێزدییەكەیان كردووە بە كۆیلە، كوردن

ناوەندی هەواڵ

دوو هاوسەری عێراقی كە كوردن بەتۆمەتی بە كۆیلەكردنی دوو كچە ئێزدی و دەستدرێژیكردنەسەریان لە ئەڵمانیا دادگایی دەكرێن.

 دادگای ئەڵمانیا دوو هاوسەری عێراقی بە تۆمەتی تاوانی جەنگ، ئەشكەنجەدان و بەكۆیلە كردنی دوو كچی ئێزدی لە نێوان ساڵانی 2015 بۆ 2017 دەستگیركردووە و دادگاییان دەكات، دوو هاوسەرەكە عێراقین و ئەندامی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بوون.

لە راگەیەندراوێكی دادگای فیدراڵی ئەڵمانیادا هاتووە كە دوو هاوسەرەكە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ دەستگیركرابون، دادگا رۆژی دووشەممە، بە فەرمی تۆمەتەكانی تاوانی جەنگ، ئەشكەنجەدان و دەستدرێژی سێكسی روبەڕوی دوو هاوسەرە عێراقیییەكە كردووەتەوە بە ناوەكانی (Twana H.S.) و (Asia R.A) لە هەرێمی باڤاریا.

بەپێی یاسای پاراستنی نهێنی تۆمەتبار ناوی تەواوی دوو هاوسەرە عێراقییەكە لەلایەن دادگاوە ئاشكرا نەكراوە، كە تۆمەتبارن بە كۆیلەكردنی دوو كچی ئێزدی تەمەن 5 ساڵ و 12 ساڵان. 

دوو هاوسەرەكە تۆمەتبارن بە ئەشكەنجەدانی دوو كچەكە. پیاوەكە تۆمەتبارە بە دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر دوو كچەكە،  هاوسەرەكەشی هاوبەشی تاوانەكەیە، چونكە ماكیاژی بۆ كردوون و رازاندوونیەتییەوە بۆ پیاوەكە بۆ ئەوەی دەستدرێژی سێكسییان بكاتە سەر، جگە لە دەستدرێژی سێكسی، دوو هاوسەرە عێراقییەكە تۆمەتبارن بە ئەشكەنجەدانی توندی دوو كچەكە لەوانە وەستاندنیان لەسەر یەك پێ بۆ ماوەیەكی درێژ، لێدان و بەئاوی گەرم سوتاندیان.

دوو هاوسەرەكە لە كۆتایی 2015 كچە 5 ساڵەكەیان كڕیوە لە بازاڕێكی عێراق، هەروەها كچە 12 ساڵەكەیان لە تشرینی یەكەمی 2017 كڕیوە لە هەمان بازاڕ. ئەمەش بەپێی راگەیەندراوی دادگای فیدراڵی ئەڵمانیا.

دوو هاوسەرەكە پێش ئەوەی گەشتی ئەڵمانیا بكەن و سوریا بەجێبهێڵن دوو كچەكەیان رادەستی چەكدارانی دیكەی داعش كردووە، بۆیە وا دەردەكەوێت چارەنوسی دوو كچەكە بە نادیاری مابێتەوە.

 

  • ئێسك و پاشماوەی جلوبەرگ؛ گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە باشوری سوریا دۆزرایەوە

  • وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێش سەردانەكەی بۆ دیمەشق پەیوەندی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی كردووە

  • تورکیا بە چڕی بەنداوی تشرینى بۆردومانکرد

  • هەسەدە هەواڵێکى روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ بەدرۆ دەخاتەوە

  • دروزەكان ڕەتیدەكەنەوە چەك رادەستی ئیدارەی نوێی سوریا بكەن

  • ئەڵمانیا دادگاییان دەكات؛ ئەو دوو هاوسەرەی دوو كچە ئێزدییەكەیان كردووە بە كۆیلە، كوردن

  • ئەمریکا کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر ئێران و ڕوسیا سەپاند

  • فڕۆكەخانەی بن گوریۆن لەلایەن حوسییەکان موشەک باران کرا

  • ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشێكی بەرفراوان لە عێراق دەکات

سەرەکی