×

2024-12-31 284 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشێكی بەرفراوان لە عێراق دەکات

میلیشیلكانی عێراق لەترسی هەڕەشەكانی ئیسرائیل و ئەمریكا هێرشەكانیان بۆماوەیەکى کاتى راگرت، ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دەڵێت،  راگرتنی هێرشی گروپە چەكدارەكان بۆ سەر ئیسرائیل، هۆكارەكەی فشارەكانی حكومەتی و لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بووە، هاوشانی ئەو هەڕەشانەی لەلایەن لایەنە دەرەكییەكانەوە لە عێراق کراوە.

ئەسكەندەر وتوتوت ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە رۆژنامەی العربی الجدیدى راگەیاندووە، عێراق هەڕەشەی لە ئیسرائیل و ویلایەتە یەكگرتووەكانەوە پێگەیشتووە، ئەو هەڕەشانەش هۆكاری سەرەكی راگرتنی هێرشی گروپە چەكدارەكان بوون.

وتیشى، روخانی ئەسەد هۆكارێكی بنەڕەتی بووە لە بڕیاری راگرتنی هێرشەكان، بەوپێیەی گروپەكان توانای ئەنجامدانی هێرشیان نەما لەناو خاكی سوریاوە، وەك ئەوەی پێشتر ئەنجامیاندەدا

وەک ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەى پێکردووە، هێرشی گروپە چەكدارەكانی عێراق بەشێوەیەكی تەواوەتی راگیراوە نەك راگرتنێكی كاتی، بەتایبەت دوای ئەو گۆڕانكارییانەی لەناوچەكە رویداوە.

  • ئێسك و پاشماوەی جلوبەرگ؛ گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە باشوری سوریا دۆزرایەوە

  • وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێش سەردانەكەی بۆ دیمەشق پەیوەندی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی كردووە

  • تورکیا بە چڕی بەنداوی تشرینى بۆردومانکرد

  • هەسەدە هەواڵێکى روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ بەدرۆ دەخاتەوە

  • دروزەكان ڕەتیدەكەنەوە چەك رادەستی ئیدارەی نوێی سوریا بكەن

  • ئەڵمانیا دادگاییان دەكات؛ ئەو دوو هاوسەرەی دوو كچە ئێزدییەكەیان كردووە بە كۆیلە، كوردن

  • ئەمریکا کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر ئێران و ڕوسیا سەپاند

  • فڕۆكەخانەی بن گوریۆن لەلایەن حوسییەکان موشەک باران کرا

  • ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشێكی بەرفراوان لە عێراق دەکات

سەرەکی